د.سۆران محه‌مه‌د پسپۆڕی هه‌ناوی ئینزیلاق و فه‌قه‌رات باس له‌و نه‌خۆشیانه بۆ سایتی خاك ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌م نه‌خۆشیانه زۆر بڵاون و له مل و پشتدا رووده‌ده‌ن. فه‌قه‌رات زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا رووده‌دات و ده‌بێته هۆی دروستبوونی كلس و ئێسكی زیاده له فه‌قه‌ره‌كاندا. ئینزیلاقیش له گه‌نج و به‌ته‌مه‌نیشدا رووده‌دات به‌هۆی هه‌ڵگرتنی قورسایی یان جوڵه‌ی نائاسایی. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه به سێ جۆر ده‌رده‌كه‌وێت له‌چ ه‌ند به‌شێكی له‌شدا، له‌وانه: 1- ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت 2- سڕبوونی قاچه‌كان 3- ئازار له قاچه‌كاندا چۆنێتی ده‌ستنیشانكردن ئه‌م نه‌خۆشیانه، ده‌بێت پشكنینی پزیشك، ئه‌شیعه‌ی ئاسایی، ئه‌شیعه‌ی ته‌نوری. بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجامبدرێت. دكتۆرسۆران چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت: ده‌بێت نه‌خۆش كێشی دابه‌زێنێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی قادرمه‌و نوشتانه‌وه‌ی جومگه گرنگه، وه‌رزشكردن چاره‌سه‌رێكی به‌سووده‌و به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێن یان ده‌رزی لێدان و چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌روه‌ها له‌یزه‌ر كه چاره‌سه‌رێكی تازه‌یه به ئامێرێك له ئه‌مریكاوه هێنراوه‌و زۆر كاریگه‌ره له چاره‌سه‌ری سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆو فقرات و انزلاق به‌كارده‌هێنرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure