نه‌خۆشی دڵی شكاویی، نه‌خۆشی تاكۆتسوبۆ Broken Heart Syndrome Takotsubo Cardiomyopathy د.سه‌یوان داودی به سایتی خاك روونیده‌كاته‌وه كه ئه‌م نه‌خۆشییه حاڵه‌تێكی كاتییه، كه تیاییدا ماسولكه‌كانی دڵ له‌ناكاو لاواز ده‌بن. سكۆڵه‌ی چه‌پ ده‌كشێت و گه‌وره ده‌بێت و توانای پاڵپێوه‌نانی خوێنی نامێنێت بۆ شانه‌كانی له‌ش. بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نه‌خۆشییه له ساڵی 1990 له یابان دۆزراوه‌ته‌وه‌و وشه‌ی -تاكۆتسۆبۆ-ش به مانای (گۆزه‌ی ئه‌خته‌بوت) دێت، گۆزه‌یه‌كه راوچییه یابانییه‌كان بۆ گرتنی ئه‌خته‌بوت به‌كاریان ده‌هێنا. هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، له نیشانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئازاری سنگ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، بوورانه‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا دڵه‌خورپه‌و هێڵنج و رشانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت. له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه د.سه‌یوان وتی: تائێستا به‌ته‌واوی هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه، به‌ڵام چه‌ند بیردۆزییه‌ك هه‌یه كه 75%ی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن له ماوه‌یه‌كی نزیكی پێشتردا توشی فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوون. هه‌روه‌ها نموونه‌ی فشار وه‌كو به رووداوێكی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕیبیت بۆ نموونه بومه‌له‌رزه، مردنی كه‌سێكی نزیك، جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان، بیستنی هه‌واڵی زیانێكی گه‌وره‌ی دارایی و هتد... ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌شدا بینراوه كه خۆشییه‌كی زۆر رووی تێكردوون، وه‌كو هاوسه‌رگیری و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری و ده‌ستكه‌وتنی كارێكی نوێ. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه د.سه‌یوان ده‌ڵێت: تائێستا ده‌رمانێكی تایبه‌تی نیه بۆ چاره‌سه‌ر یان رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه. ئه‌وكاته‌ی هه‌ركه‌سێك توشی حاڵه‌ته‌كه ببێت پێویستی به چاودێری پزیشكی ورد هه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی تر وه‌كو جه‌ڵته‌ی دڵ، چاره‌سه‌ری پاڵپشتی بۆ چالاككردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دڵ، پشوودانێكی زۆر، پچڕاندنی په‌یوه‌ندی به‌و فشاره‌وه كه بووه‌ته هۆی حاڵه‌ته‌كه. به‌زۆری له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا شێوه‌ی دڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه باری پێشووی، هه‌ندێكجار چه‌ند مانگێكیشی پێویسته. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته د.سه‌یوان وتی: 15%ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی دڵی شكاو (تاكۆتسوبۆ) بوون، ئه‌گه‌ری دووباره توشبوونه‌وه‌یان هه‌یه به نه‌خۆشییه‌كه، هه‌ندێكجار له ئه‌نجامی فشارێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی جیاوازتر له‌وه‌ی پێشوو. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure