به‌پێی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی شۆفان جگه له تامه خۆشه‌كه‌ی، بۆ چه‌ند جۆرێكی نه‌خۆشی به‌سووده. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، شۆفان بڕێكی زۆر له جۆری ڤیتامینه‌كانی تێدایه، هه‌روه‌ها پرۆتین و ترشی فولیك و ئیللونیكی تێدایه كه سوودێكی زۆر به جه‌سته‌و خوێنی مرۆڤ ده‌به‌خشن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مادده‌ی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر‌و ئاسنیشی تێدایه. هه‌ربۆیه پزیشكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی خواردنی شۆفان به‌هۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی تێیدایه رێژه‌ی شه‌كرو كۆلیسترۆڵ له خوێندا رێكده‌خات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه شۆفان بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه هه‌ستیاریان هه‌یه به‌و خۆراكانه‌ی به گه‌نم دروست ده‌كرێن. له‌جیاتی گه‌نم ده‌توانن گرنگی به خواردنی شۆفان بده‌ن. هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجامدراون، شۆفان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆری ریشاڵی خۆراكی كه ئه‌مانه دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ن به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure