به‌پێی رێنمایی پزیشكان ئه‌م راهێنانانه رۆژانه دووباره بكه‌ره‌وه سوودی ده‌بێت بۆ باریكبوونی كه‌مه‌رو نه‌مانی چه‌وری زیاده: 1- به چوارمشقی دابنیشه‌و پاشان به ده‌سته‌كانت گوشار بخه‌ره سه‌رسنگت و هه‌وای ناو سنگت ده‌ربكه‌و هه‌وای پاكژ هه‌ڵبمژه، چه‌ند جارێك دووباره‌ی بكه‌ره‌وه. 2- راوه‌ستان به‌ڕێكی، پاشان هه‌ردوو ده‌ستت به‌رزبكه‌ره‌وه‌و قاچه‌كانت جووتبكه به‌هه‌ردوو لای راست و چه‌پدا بجوڵێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاوڕبده‌یته‌وه، به‌ڵام مه‌هێڵه قاچه‌كانت بجوڵێت ته‌نها به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌و كه‌مه‌رت بجوڵێنه.
خاك - تانیا ئاواره س/ سایتی موضوع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure