په‌رده له‌سه‌ر پۆسته‌ری به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر لادرا كه گڕافیستی ئێرانی "حمیدڕه‌زا بیه‌ده‌قی" دیزاینی بۆ كردووه. ئه‌مساڵ له به‌شی (سینه‌مای سه‌عاده‌ت Cinema Salvation) واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، له میانه‌ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، 15 فیلمی بڵیندی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها 15 كورته فیلم له وڵاتانی قه‌زاقستان، توركیا، ئیتاڵیا، چین، هه‌نگاریا، ئیسلۆڤێنیا، ئه‌فغانستان، كۆریا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، میسر، فه‌ره‌نسا، عیراق، فه‌له‌ستین، تایوان، هیندستان، جۆرجیا، روسیا‌و لوبنان به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ 3 فیلمی ئێرانی نمایش ده‌كرێن. به‌پێی یاسا‌و رێسا نوێیه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه كه دوو ساڵ پێش ئێستا پلانی بۆ داڕێڕاو ره‌چاوگیرا، فیلمه‌كانی به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له‌ناو ئه‌و فیلمانه هه‌ڵده‌بژێردرێن كه تائێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندی ئاسیا نمایش نه‌كرابێتن و بۆ یه‌كه‌مینجار له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر نمایش بكرێن. ئه‌مساڵ له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، هه‌ندێك له فیلمه‌كانی به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" یه‌كه‌مین نمایشی ئاسیایی خۆیان له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌بینن. له‌م ناوه‌نده‌دا چه‌ندین فیلم یه‌كه‌مین نمایشی نێوده‌وڵه‌تییان له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مینجار له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان و له‌م فێستیڤاڵه‌ی ئێران په‌رده‌یان له‌سه‌ر لاده‌بردرێت. 5 دادوه‌ری بیانی و 2 دادوه‌ری ئێرانی فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كانی به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" له سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. له‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵدا، یه‌ك ته‌ندیسی سیمورغی زێڕین به باشترین فیلم و هه‌روه‌ها 5 سیمورغی سیمین له لقه‌كانی ده‌رهێنان، سیناریۆ، ئه‌كته‌ری پیاو، ئه‌كته‌ری ئافره‌ت و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌ستكه‌وتی هونه‌ری له یه‌كێك له بواره‌كانی وێنه‌گرتن، مونتاژ، موزیك، دیزاینی جلوبه‌رگ و یا دیزاینی سه‌حنه پێشكه‌ش ده‌كرێت. سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به به‌شداریی به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێلی 2018 له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مای په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure