تامێسك چییه؟ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی تامێسك چین؟ ئایا چاره‌سه‌ری تامێسكه چۆنه؟ له‌مباره‌یه‌وه د.سۆران محه‌مه‌د بۆ سایتی خاك ده‌ڵێت: تامێسك بریتییه له كۆمه‌ڵه بڵقێكی بچوك كه به شێوه‌یه‌كی تۆپه‌ڵی سور ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر پێست به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر لێوه‌كان و زۆربه‌ی جار وه‌كو دومه‌ڵی بچوك ده‌رده‌كه‌وێت كه ناو دومه‌ڵه‌كان به‌شێوه‌ی زه‌ردو مه‌یله‌و ئاوی ده‌رده‌كه‌ون، كه پڕن له ئیلتیهابات و ژه‌هر، كه هه‌موو ژه‌هرو پیسی له‌شی كه‌سه‌كه له‌و تامێسكانه‌وه ده‌رده‌چن. هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی دروستبوونی تامێسكی به‌م شێوانه روونكرده‌وه: 1- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش له پله‌ی ئاسایی خۆی زیاتر، زۆربه‌ی جار به‌هۆی تاوه تامێسك دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه به ناوی تامێسكه‌وه ناوبنرێت. 2- كۆكه‌و هه‌ڵامه‌تی زۆر له‌كاتی گۆڕینی كه‌شوهه‌وا به‌تایبه‌ت كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كان. 3- كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش. 4- دروستبوونی ئازاری زیاد له‌پێویست له سه‌ردا. 5- ماندوێتی و كه‌م حه‌وانه‌وه‌و هیلاكی جه‌سته. 66- هۆیه‌كی تری تامێسك هه‌وكردنی ئاڵوه‌كانی قوڕگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی تامێسك نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕكه‌ری نیه، هه‌تا كۆرسه‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كات چاره‌سه‌رنابێت و بنه‌بڕ نابێت، به‌ڵام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و وه‌كو رێگرییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی تامێسكه‌كه زیادنه‌كات، پزیشك هه‌ندێكجار مه‌رهه‌می تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشكه ده‌نوسێت. د.سۆران چاره‌سه‌ركردنی تامێسكی به به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی تایبه‌ت روونكرده‌وه، ئه‌ویش مه‌رهمی ئه‌سایكڵۆڤێر(Aciclovir) كه رۆژی چوار بۆ پێنج جار ده‌بێت به‌كاربهێنرێت بۆ شوێنی تامێسكه‌كه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێكیش گونجاوه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure