به‌پێی رێنمایی د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان، هه‌ندێك هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چا نه‌ده‌یت به منداڵه‌كه‌ت. له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و پزیشكه بۆ سایتی خاك ده‌دوێت و ده‌ڵێت: به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه تا 6 ساڵان ده‌بێت چا نه‌ده‌یت به منداڵه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌و پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش چات پێدا تكایه با كاڵ بێت و شه‌كری زۆر كه‌م بێت یان هه‌ر تێیدا نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1- له‌به‌رئه‌وه‌ی چا بڕێكی زۆر كافاینی تێدایه، كه‌واته ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و دروستكردنی دوودڵی منداڵه‌كه، بۆیه كێشه بۆ خه‌وی منداڵه‌كه دروستده‌كات. 2- چۆن له‌سه‌ر گه‌وره كاریگه‌ری هه‌یه‌و سه‌رئێشه دروستده‌كات ئه‌گه‌ر رۆژێك نه‌توانیت بیخۆیته‌وه به‌هه‌ر هۆیه‌ك، ئه‌وه له منداڵیش دوای فێربوونی ئه‌گه‌ر رۆژێك نه‌یخواته‌وه ئه‌وه توشی سه‌رئێشه‌و توڕه‌بوون ده‌بێت. 3- ئه‌گه‌ر له‌جیاتی كوپێك چا كوپێك شیری پێبده‌یت، ئه‌وه وزه‌یه‌كی زۆرتر‌و ته‌ندروستتر ده‌به‌خشێت به منداڵه‌كه، چونكه گه‌ده‌ی منداڵ بچوكه‌و له‌وانه‌یه به چاكه بڕێكی زۆر گه‌ده‌ی داگیربكات و نه‌هێڵێت جێگه‌ی خواردنی سوودبه‌خشی تر ببێته‌وه. 4- له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ بڕێكی زۆر شه‌كر ده‌كاته چایه‌كه‌وه، بۆیه زیانێكی زۆر به ددانه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت. 5- له‌به‌رئه‌وه‌ی چا وه‌كو ده‌رمانی میزپێكه‌ر كارده‌كات، بۆیه ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی بڕێكی زۆر كالسیۆم له میزدا. 6- زۆربه‌ی كات كێشه‌ی گه‌ده وه‌ك دڵه‌كزێ بۆ منداڵ دروستده‌كات. هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه چا ده‌بێته هۆی كه‌متر هه‌ڵمژینی مادده‌ی ئاسن له ریخۆڵه‌كانداو دواتر ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه هه‌بێت، له‌وانه‌یه زیاتر به‌هۆی كه‌م خواردنی سوودبه‌خشه‌وه بێت له ئه‌نجامی زۆر خواردنه‌وه‌ی چاوه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure