داریوش شایه‌گان نووسه‌رو فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ناوداری ئێرانی له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه كۆچی دوایی كرد. ئاسیا هه‌مبه‌ر ڕۆژئاوادا، ئایین و قوتابخانه فه‌لسه‌فییه‌كانی هیند، ته‌سه‌وف و هیندوئیزم، سیحراوی بوونی نوێ، له‌ژێر ئاسمانه‌كانی جیهان، بتگه‌لی زه‌ینی و یاده‌وه‌رییه هه‌میشه‌ییه‌كان، وڵاتی تراویله‌كان، شۆڕشی ئایینی چییه، ئاوێته‌بوونی ئاسۆگه‌لی، ڕوانگه‌ی ئۆستووره‌یی، پێنج هه‌رێمی ئاماده‌بوون، گه‌ڕان به دوا فه‌زاگه‌لی ونبوون و فانووسی جادوویی به‌شێكن له به‌رهه‌مه‌كانی داریوش شایه‌گان. شایه‌گان دكتۆراكه‌ی خۆی له زانكۆی سۆربۆنی فه‌ره‌نسا وه‌رگرتبوو و به‌رهه‌مه‌كانی به زمانه‌كانی فارسی و فه‌ره‌نسی نووسیوه.
خاك - س/ ئاژانسه‌كانی ئێران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure