7 فیلمی سینه‌مای له به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئیتالیا" له 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له شاری تاران نمایش ده‌كرێن. 7 فیلمی سینه‌مای كه هه‌موویان ساڵی 2017 به‌رهه‌مهاتوون له به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئیتالیا" له‌میانه‌ی 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر FIFF له شاری تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران نمایش ده‌كرێن، كه بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "تیتۆ بچووك و بوونه‌وه‌ره فه‌زاییه‌كان" Little Tito and the Aliens له ده‌رهێنانی "پائۆلۆ لیویا راندی" Paola Livia Randi، فیلمی سینه‌مایی "جه‌بر لاپاسی" The Laplaces Demon له ده‌رهێنانی "جیۆردانۆ جیولیۆی" Giordano Giulivi، فیلمی سینه‌مایی "یاسا ئه‌وه‌یه" The Law له ده‌رهێنانی"ساڵواتۆره فیكارا و پیكونه" Salvatore Ficarra and Valentino Picon، فیلمی سینه‌مایی "چامبرا" A Ciambra له ده‌رهێنانی "یۆناس كارپینیانو" Jonas Carpignano، فیلمی سینه‌مایی "ڕێكوپێكی كاره‌كان" The Order of Things له ده‌رهێنانی "ئاندرێ سگرێ" Andrea Segre، فیلمی سینه‌مایی "جێگه‌یه‌ك كه سێبه‌ره‌كان ده‌ڕووخێن" Where the Shadows Fall له ده‌رهێنانی "ولنتینا پێدچینی" Valentina Pedicini و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "میزان" Equilibrium له ده‌رهێنانی "وێنچێنزۆ مارا" Vincenzo Marra. له‌م كۆمه‌ڵه فیلمه، فیلمێكی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕكێی، دوو فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "چرای خه‌یاڵ"، فیلمێكی سینه‌مایی له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی كه ماوه‌ته‌وه له به‌شی "چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه‌كان" نمایش ده‌كرێن. به‌شی "چاوخشاندنێك به سینه‌مای ئیتالیا" له چه‌ندین مانگ پێش ئێستاوه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه‌و به هاوكاری وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگی ئیتالیا‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. میوانانی تایبه‌ت له ئیتالیا بۆ به‌شداری له 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، به‌ڕێوه‌بردنی وۆركشۆپی فێركاری له زانكۆكان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی شه‌وی ئیتالیا سه‌ردانی وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن. 36ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌م و دادوه‌ران، ده‌رهێنه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، رخنه‌گران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێلی 2018 له كۆمه‌ڵه‌ی په‌ردیسی سینه‌مایی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure