له كه‌لتووری مرۆڤایه‌تیدا له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا ژنان و پیاوان ده‌بێت ئه‌ڵقه بكه‌نه په‌نجه‌یان، ئه‌م كه‌لتووره هه‌ر له‌پێشینانه‌وه دیاریكراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌مشێوه‌یه هاوسه‌رگیری دروستبووه، به‌ڵام وادیاره له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاوسه‌ران زۆر به پێویستی نازانن گرنگی به ئه‌ڵقه بده‌ن. گۆڤاری هۆڵه‌ندی ترێند له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێیانوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه ده‌بێت گرنگی به له‌په‌نجه كردنی ئه‌ڵقه بده‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌په‌نجه نه‌كردنی ئه‌ڵقه له‌لایه‌ن هاوسه‌رانه‌وه كرده‌یه‌كی نه‌شیاوه‌و مانای بێڕێزییه به‌رامبه‌ر یه‌كتر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه له‌كاتێكدا كچان سه‌یری پیاوان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م خاڵ سه‌یری ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا خێزانداره یان نا؟ لێره‌دا پیاوانی خێزاندار گه‌ر ئه‌ڵقه بكه‌نه په‌نجه‌یان سه‌رنجی كچان بۆ لای خۆیان راده‌كێشن. جگه له پیاوان، ژنانیش كه‌م گرنگی به له‌په‌نجه كردنی ئه‌ڵقه ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر له‌په‌نجه نه‌كردنی ئه‌ڵقه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ناكه‌ن له ژیانی هاوسه‌رگیریدا. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure