لە میانی یارییە دۆستانە ئامادەكارییەكان بۆ مۆندیالی 2018 هەردوو هەڵبژاردەی شیلی و سوید لە وڵاتی سوید رووبەرووی یەك بونەوە .
لەخولەكی 22 دا ئەرتۆڤیدال یەكەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی میوان تۆمار كرد بەڵام تەنها دوای یەك خولەك سوید ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە كاتێك لەخولەكی 23 دا ئۆلا تۆیڤینۆن ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .
لە گێمی دووەم هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلی مەترسیدارییان بۆ سەر گۆڵی یەكتر ئەنجامدا بەڵام دواجار لە خولەكی 90 دا هەڵبژاردەی شیلی توانی یارییەكە بە سودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت كاتێك ماركۆس بۆلادۆس گوڵی سەركەوتنی بۆ شیلی تۆماركرد.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure