گه‌ر له ژیانی هاوسه‌رگیریدا خۆت له په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ختدا ده‌بینیته‌وه‌و به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كێشه‌ت بۆ دروستبووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڕیاری دابڕان بده‌ن ئه‌وا هه‌وڵبده‌ن ده‌رفه‌تێكی تر به یه‌كتر ببه‌خشن بۆ گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ری چه‌ند هۆكارێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو: 1- به‌هۆی جیاوازی و كێشه‌كانتان بڕیاری جیابوونه‌وه مه‌ده‌ن، گه‌ر له‌وكاتانه‌ی كه پێكه‌وه‌ن هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها یادگاری جوانتان هه‌یه، ئه‌وا هه‌وڵبده به‌رده‌وامبن، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ئاگابه له هه‌ڵه‌كانی خۆت و هه‌وڵبده سه‌ره‌تا خۆت چاكبكه‌یت دواتر كه‌سی به‌رامبه‌ر. 2- له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌موو ساڵێكدا ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندی له نێوانتاندا په‌سه‌ندتر بكه‌ن و به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن بۆ خۆشه‌ویستی یه‌كتر، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا پێكه‌وه ژیانتان دروستكردووه‌و هه‌روه‌ها خاوه‌ن منداڵن، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. 3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ناخۆشی هه‌یه له نێوانتاندا به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا یه‌كترتان خۆشده‌وێت و هه‌روه‌ها ته‌نها یه‌كترتان ده‌وێت و دڵتان به كاسانی تره‌وه نیه، كه‌واته ژیانی هاوسه‌رگیریتان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌وڵی بۆ بده‌ن و به‌رده‌وامبن. 4- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جیاوازن به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ستده‌كه‌یت كه به‌هۆی بوونی یه‌كتره‌وه له ژیاندا كه‌سێكی باشتر‌و سه‌ركه‌وتووتریت، كه‌واته به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ خۆشه‌ویستی یه‌كتر بده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure