سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خێزان به‌گشتی و منداڵ به‌تایبه‌تی، ره‌نگین نوری عه‌زیز رێنماییكاری ده‌روونی بۆ سایتی خاك دواو وتی: له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنن و له‌ناكاو كه‌وتنه به‌رده‌ستمان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن و رێنمایی له‌لایه‌ن خێزانه‌وه بۆ منداڵه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. ته‌نانه‌ت منداڵ هه‌یه زیاتر له ئه‌پێكی هه‌یه له سۆشیاڵ میدیا، ئه‌مه‌ش كارێكی ناته‌ندروسته. وتیشی: به‌گشتی جگه له پێشكه‌وتن و كارئاسانییه‌كانی سۆشیال میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیانێكی زۆری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی كاتێك خوگرتوویی دروستده‌بێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی تاك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه جگه له تێكچوونی باری ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت چاوكزی، ئازاری شان و مل، به‌دخۆراكی، كه‌مخه‌وی.. له‌ڕووی زیانه‌كانی شۆشیال میدیا ئه‌و رێنماییكاری ده‌روونیه ده‌ڵێت: جگه له زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیانی ته‌ندروستی هه‌یه وه‌كو شه‌كه‌تی، نه‌خوێندنی فێرخوازو نه‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب، هه‌ربۆیه بۆ خوێندكاران و منداڵ كاتی زۆر ده‌بات و توشی فشاری ده‌روونی ده‌بن و هه‌روه‌ها دڵه‌ڕاوكێ زیاد ده‌كات و توشی له‌بیرچوونه‌وه‌و له‌به‌رنه‌كردن ده‌بن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه گرفتی سۆزداری بۆ نه‌وجه‌وانان دروستده‌كات. وتیشی: گرفتێكی تر له‌گه‌ڵ فرێنده‌كانی دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵێك یاری ده‌كه‌ن و كڕین و فرۆشتن و خاڵی تێدایه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه گونجاو نییه، فیلم و ڤیدیۆی توندوتیژیش زیانی ده‌روونی و مێشكی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ربۆیه دایك و باوك ده‌بێت ئاگاری ئه‌وه‌بن كه منداڵ هه‌ركات مۆبایل و ئایپادی هه‌بوو یان كاتی زۆری به فیلمه‌وه به‌سه‌ربرد، به‌دڵنیایی توشی كێشه‌ی ده‌روونی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت، به‌وه‌ش ره‌نگه دواتر كێشه‌ی كه‌سایه‌تی و توندتیژی و دواكه‌وتنی خوێندنی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته منداڵه‌كانیان له‌م ئامێرانه به‌دوور بگرن. ئه‌و رێنماییكاره باشترین رێگای روونكرده‌وه تا زیانه‌كانی ئه‌م ئامێرانه رابگیرێت و وتی: به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به‌پێی ته‌مه‌ن، بۆ نموونه ئایپاد بۆ منداڵ (2-18) ساڵ به‌كاربهێنرێت و دووربێت له تێل و نێت و سۆشیال میدیا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی یاری گونجاو و په‌روه‌رده‌یی به‌پێی ته‌مه‌ن، چونكه یارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان خوگرتووت ناكه‌ن هێنده‌ی یاری ئه‌كشن و سیباقات و كه‌یف خۆشییه‌كان. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێویسته به‌پێی كات به‌كاربهێنرێت، دایك و باوك كۆنترۆڵی كاته‌كان دابنێن یان وه‌ك و پاداشت به‌كاریبهێنن و له‌كاتی خوێندنیش پێویسته نه ئایپاد نه پله‌یسته‌یشن به‌كارنه‌هێنرێت له پشووه‌كان و هانی فێرخواز بدرێت زیاتر فێری زمانه‌كان بێت یان له نیو كاتژمێر زیاتر ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژیا به‌كارنه‌هێنن. له كۆتاییدا ره‌نگین نوری ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یارییه خێزانیه‌كان و یاری كورده‌واری و منداڵانه كه‌مبوونه‌ته‌وه، بۆیه منداڵ په‌ناده‌باته به‌ر ته‌كنه‌لۆژیا، پێویسته دایكان و باوكان له ماڵه‌وه دۆخێكی گونجاو بۆ منداڵه‌كانیان بگونجێنن تا دووربن له‌و ئامێرانه. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure