برنج و فاسۆڵیا باوترین خۆراكی رۆژانه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام گرنگه بزانین ئایا باشه فاسۆلًَیا له‌گه‌ڵ برنج بخورێت؟ بۆچی؟ ئه‌م دوو خواردنه پێكه‌وه گونجاون یان نا؟ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیاری خۆراك له‌شكر حه‌مید بۆ سایتی خاك وتی: برنج پێكهاته‌یه‌كی كاربۆهیدراتییه، له كوپێك برنجدا زیاتر 50 گرام كاربۆهیدرات هه‌یه كه له جۆری نیشاسته‌یه‌و زنجیره‌ی شه‌كری ئاڵۆزی گلوكۆز دروستده‌كات و بڕی زیاتر له 250 كالۆری وزه‌ی تێدایه كه كارده‌كاته سه‌ر شه‌كری خوێن و زیادكردنی كێش، هه‌روه‌ها رێژه‌ی پرۆتینی كه‌مه و ته‌نها 4 گرامه له كوپێكدا. به‌ڵام فاسۆڵیا رێژه‌یه‌كی زۆر ریشاڵی تێدایه، به‌وپێیه‌ی له كوپێكدا زیاتر له 30 گرام ریشاڵی تێدایه كه بۆ ته‌ندروستی دڵ و جه‌سته گرنگه‌و كاری ریخۆڵه‌كان رێكده‌خات و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ ده‌دات چونكه چه‌وری زۆر كه‌مه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه بۆ پته‌وكردنی ماسولكه‌كان گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كوپێكدا زیاتر له 40 گرام پرۆتینی تێدایه كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ برنج بخورێت كارده‌كات بۆ به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن. وتیشی: برنج و فاسۆڵیا پێكه‌وه ئه‌و ئه‌مینۆ ئه‌سیده به‌سوودانه‌ی تێدایه كه جه‌سته ناتوانێت دروستی بكات و ده‌بێت له‌ڕێی خۆراك وه‌ریان بگرێت، هه‌ربۆیه برنج و فاسۆڵیا پێكه‌وه بخورێت ته‌واوكه‌ری ترشه ئه‌مینیه‌كانه‌و به‌سووده. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure