شەماڵ سائیب هونەرمەندو موزیكژەنو مامۆستایەكی دیارو ناسراوی كوردستانەو بەپێشەنگی نوێكردنەوەی گۆرانی كوردی دادەنرێتو خاوەنی دەنگێكی خۆشو بەسۆزە. ئەم هونەرمەندە وەرچەرچەرخانێكی گەورەی لەبواری هونەری كوردیدا كردو یەكەم كەس بوو لەدەرەوەی ستۆدیۆ گۆرانیو كلیپی تۆمار كرد.شەماڵ جەلال سائیب كە بەشەماڵ سائیب ناسراوە، ساڵی ١٩٣١لەباوەشی خێزانێكی روناكبیری شاری سلێمانیدا لەدایك بووە.لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای هونەری مۆسیقاو گۆرانی بووەو لەو بوارەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووەو شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوەو گەشەپێدانی هونەری گۆرانی كوردییەوە دیارە. لەسلێمانیو بەغداو ئەمریكا خوێندویەتی.بەوەی کە باوکی قایمقام بووە و لە زۆر لە قەزا و کاروفرمانی دیوە، بۆیە شەماڵ لە منداڵییەوە لەگەلێک شار و شارۆچکەی کوردستاندا ژیاوەو چاوی کراوەتەوە و دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، چۆتە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ لە بەغدا کە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی بوو و بەزمانی ئینگلیزی وانەی تێدا دەخوێندراو تەنیا قوتابییە یەکەمەکانی عێراقی وەردەگرت. بڕوانامەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانو بەكالۆریۆسی مێژووی كۆلیجی ئابی بەغدا و ماستەری ئەدەبی لە ئەمریكا بەدەستهێناوە.وەك مامۆستای ئەدەبو هونەر لە زانكۆكانی سلێمانیو سەلاحەدین خزمەتی كردووە.شەماڵ سائیب وەك موزیكژەنو گۆرانیبێژو مامۆستای زانكۆو نوسەر خزمەتی كردووەو كەسێكی دڵسۆزو بەئەمەك بووە بۆ وڵاتەكەی. دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنەکەی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان وەرگیراوە و لە ١٩٥١ ز دا کۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لە زانستگای بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩٥٦ ز دا خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو وەرگرتووە و کراوە بە مامۆستا لە دوا ناوەندی ئەعزەمییەی کوڕان و لە ساڵی ١٩٥٩ ز دا بووەتە مامۆستای بابەتی ڕۆشنبیریی مۆسیقا لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا. لە دوا دوای ساڵی ١٩٦٣ ز دا چۆتە ئەمەریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبدا وەرگرتووە و کە گەڕاوەتەوە کوردستان لە ساڵی ١٩٧١ ز دا لە زانستگای سلێمانی کراوە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی ئاداب و کە ئەو زانستگایە گوێزرایەوە بۆ ھەولێر و کراو بە زانستگای سەلاحەددین ئەمیش گوێزاوەتەوە بۆ ئەو زانستگایە تاکو کۆچی دوایی کردووە. لە ١٩٨٦.١١.٠٧ دا شەماڵ سائیب لە ئەنجامی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ھەولێر کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی بنەماڵەکەیان نێژرا. ھونەری شەماڵ سائیب شەماڵ سائیب لە سەردەمی منداڵیەوە فێری عود ژەنین بووە و لە سەرەتای ژیانی ھونەریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فەرید ئەترەشی کردۆتەوەو لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووش بۆتە خاوەنی ھونەرو دەنگی تایبەتی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گەلی گۆرانی تازە داناوەو گوتوونی و سوودێکی زۆری لە شیعرو ئاوازی فۆلکلۆری کوردیش وەرگرتووە. ئەم ھونەرمەندە لێھاتووە لە ساڵی ١٩٥٦ ز وە وەک دەنگێکی نوێ و ھونەرمەندێی نوێکار ھاتۆتە گۆڕەپانی ئاواز و گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی سەرکەوتووی وەک شوانە ھۆ شوانە و بەردە بەردە و ھاتی بۆ ھاتی و ھاتم ھاتم و ھەرە لەیلێ و جوان ئێمە جوانین و بارزانی و زولەیخای داناو بەدەنگە خۆش و زۆڵاڵەکەی گوتنی و سەرکەوتنێکی گەورەی وەدەستھێنا.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure