26/3/2018 02:29 PM

یەکێک لە باشترین گۆرانیبێژە جیهانییەکان

کریستینا ئەگوێرا یەکێکە لە گەورەترین ئەستێرە هونەرییەکانی ئەمریکا و جیهان، گۆرانیبێژ و ئەکتەرو مۆدێل و دەرهێنەرە، لە دایکبووی 1980ی شاری نیویۆرکە، یەکەمین دەرکەوتنی لە تەمەنی هەشت ساڵی لە بۆنەیەکی نیشتمانی بووە و پاشان لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەمین کاری هونەری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ سەرەتای بەناوبانگبوون و ناساندنی بووە.
کریستینا توانیوێتی ملیۆنان هەوادار بۆ خۆی کۆبکاتەوە و چەندین خەڵاتی گرامی و جیهانی وەربگرێت لە بواری هونەری و گۆرانی و وەک باشترین خانمە هونەرمەندی جیهان و وەک یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین خانمە ئەستێرەکانی جیهانیش دیاریکراوە، چوار جار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین گۆرانی نێودەوڵەتی، لەسەر ئاستی جیهانیش ناوبانگێکی گەورەی هەیە بەو پێیەی چەند ئەلبومێکی بۆ وڵاتانی لاتینی و ئەوروپاش هەبووە.
هەروەها وەک یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری بەرنامەی «زە ڤۆیس» کاریکردووە و مووچەکەی ٢٢٥ هەزار دۆلار بووە بۆ هەر هەفتەیەک لەو بەرنامەیە، بە هۆی پڕفرۆشی ئەلبومەکانیشی خاوەنی سەرمایەیەکی گەورەیە و پشتیوانی چەندین چالاکی خێرخوازی کردووە.
ئەگوێرا لە ساڵی ٢٠٠٥ هاوسەرگیری لەگەڵ جۆردان براتمان کردووە و دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیان لە ساڵی ٢٠١١ جیابوونەتەوە.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved