په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆیی بۆ ساڵی 2018 ساتی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه، ڕووداوێكی بێهاوتایه‌و له‌هیچ چالاكییه‌كی تری سیكۆلارانه‌دا هاوشێوه‌ی نییه. ئاكتێكی ساده‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه، كه له‌هه‌مان شوێن و هه‌مانكاتدا هه‌ڵیانبژاردووه كۆببنه‌وه‌و به‌شداری ئه‌زموونێكی هاوبه‌ش بكه‌ن. بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ تاكه‌كان تا پێكه‌وه كۆببنه‌وه، ئاڵوگۆڕی بیرۆكه‌كان بكه‌ن و ڕێگا بۆ دابه‌شكردنی باری گرانی ئاكته پێویسته‌كان پێشنیار بكه‌ن، تا ورده ورده په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كه‌یان چاكبكه‌نه‌وه‌و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان بدۆزنه‌وه، له‌جیاتی خاڵه جیاوازه‌كانیان. لێره‌دایه كه تاكه چیرۆكێك ده‌توانێت هێڵه‌كانی جیهان بكێشێت؛ لێره‌دا ئه‌فسانه‌ی شانۆ دروستده‌بێت، كه تێیدا نواندن تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كانی جارانی وه‌رده‌گرێته‌وه. له كلتوورێكی جیهانیدا، كه ترسێكی باڵا له‌وانی تر گۆشه‌گیری و ته‌نیایی له‌خۆده‌گرێت، پێكه‌وه لێره‌بوون، له كرۆكدا، لێره‌داو له ئێستادا، بریتییه له ئاكتێكی خۆشه‌ویستی، بڕیاردانه بۆ ته‌رخانكردنی كات، دوور له‌و هێزی كێشكردنه‌ی له ئێستادا هه‌یه‌و ئه‌و خودگه‌راییه خۆپه‌رستیانه‌یه‌ی له كۆمه‌ڵگه مشه‌خۆره خێراكه‌ماندا هه‌یه، كه هێمن ببینه‌وه، وردببینه‌وه‌و پێكه‌وه كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت، ئاكتێكی سیاسییه، ئاكتێكی به‌خشنده‌ییه. چۆن ده‌توانین له‌دوای كه‌وتنی ئایدیۆلۆژیا سه‌ره‌كییه‌كان و له‌ژێر سێبه‌ری ددانپێدانانی كه‌وتنی سیستمی جیهانی ئه‌مڕۆ سه‌ده له‌دوای سه‌ده، دووباره وێنای داهاتوومان بكه‌ین؟ له‌كاتێكدا سه‌لامه‌تی و ئاسووده‌یی پێشه‌نگی گوتاره باوه‌كانمانن، ده‌توانین به‌شداری گفتوگۆ ناڕه‌حه‌ته‌كان بكه‌ین؟ ده‌توانین سنووری ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ببه‌زێنین به‌بێ ترسی له‌ده‌ستدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان؟ له‌مڕۆدا خێرایی له وه‌رگرتنی زانیاری‌دا، له‌خودی زانین گرنگتره. دروشمه‌كان زۆر له وشه‌كان به‌نرخترن و وێنه‌ی ته‌رمه‌كان له جه‌سته‌ی هه‌قیقی مرۆڤه‌كان زیاتر مایه‌ی ڕێزن. لێره‌دا ڕۆڵی شانۆ دێت، ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌دا نا كه بیرمانبخاته‌وه ئێمه له گۆشت و خوێنین و جه‌سته‌مان قورسایی هه‌یه، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌وه‌دا كه گشت هه‌سته‌وه‌ره‌كانمان به‌ئاگا بهێنێته‌وه، تا پێمانبڵێت پێویست ناكات ته‌نها ئه‌وانه وه‌ربگرین و به‌كارببه‌ین كه چاوه‌كانمان ده‌یانبینێت. لێره‌دا شانۆ دێت تا مانا‌و هێز به وشه‌كان ببه‌خشێته‌وه، دێت تا گوتاره‌كان له سیاسییه‌كان وه‌ربگرێته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی دروستی خۆی، كه ئه‌ویش مه‌یدانی بیرۆكه‌و گفتوگۆیه: مه‌یدانی دیدی گشتی. له‌ڕێگای هێزی چیرۆك و خه‌یاڵه‌وه، شانۆ ڕێگای نوێمان بۆ بینینی جیهان و بینینی یه‌كتری پیشان ده‌دات. ئیشی شانۆیه كه بۆشاییه‌ك بۆ بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش له ناوه‌ڕاستی نه‌زانییه‌كدا بخوڵقێنێت، كه ده‌مارگیری ده‌یهاڕێت. كاتێك دووباره ترس له‌وی تر‌و گوتاری ڕق و ڕابه‌رایه‌تیی پیاوانی سپی‌پێست ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان، له‌دوای ساڵانێك له ئیشی جدی و قوربانی ملیۆنان خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنانه بشكێنن و قبوڵنه‌كراو بن... كاتێك فیشه‌ك ده‌نرێت به‌سه‌ری كچان و كوڕانی گه‌نجه‌وه، یان له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه له به‌رانبه‌ر سته‌م و ڕه‌گه‌زپه‌رستی چۆك دابده‌ن، زیندانی ده‌كرێن... كاتێك هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهانه یه‌كه‌مه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی توندڕه‌وی ناڕێكخراوه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كاتێك جه‌نگێكی نه‌وه‌وی هه‌ڵده‌گیرسێت وه‌ك یارییه‌ك له‌نێوان منداڵه گه‌وره‌كانی پێگه به‌رزه‌كان، كاتێك گواستنه‌وه زیاتر‌و زیاتر بۆ چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراو سانسۆر ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ده‌ریا جه‌سته‌ی زیاتری په‌نابه‌ران له هه‌وڵه بێهیواكانیاندا بۆ چوونه قه‌ڵای خه‌ونه وه‌همییه‌كانیان نغرۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا دیواری سنووردار به نرخی گرانترو گرانتر بونیاد ده‌نرێت: له‌كوێدا ده‌توانین له جیهانه‌كه‌مان بپرسین، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی ئامڕازی ڕاگه‌یاندنه‌كان بنه‌ماكانی خۆیان فرۆشتووه‌ته‌وه؟ له‌كوێدا ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی پێكه‌وه‌یی بكه‌وینه دووباره بیركردنه‌وه له دۆخه ئینسانییه‌كه‌مان له‌پێناو وێناكردنی سیستمێكی جیهانی باشتر، جگه له دۆستایه‌تی شانۆ؟ نه‌ك ته‌نها به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه، به‌ڵكو به ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی بونیادنراو له‌سه‌ر زانین، نه‌رمی و هێز پێكه‌وه. به‌وپێیه‌ی من له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌وه دێم، ده‌توانم له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌وه بدوێم كه هونه‌رمه‌ندان له كاردا دووچاری ده‌بنه‌وه. به‌ڵام من سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كی شانۆكارم كه هه‌ست به تایبه‌تیی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و دیوارانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیڕوخێنین، دیواری ڕوون و ئاوێنه‌یین، ئه‌مه‌ش هانمان ده‌دات كه فێرببین چۆن هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستن، بگۆڕین و پاڵ به گشت جۆره‌كانی هاریكاری و داهێنان بنێین به‌ره‌وه ئه‌وپه‌ڕی سنوور، كه ڕێی تێبچێت. ئه‌زموونی شانۆمان له هه‌موو فه‌زایه‌كی به‌رده‌ستدا كردووه: له ژێرزه‌میندا، له سه‌ربان، له ژووری میوان، له ڕاڕه‌وه‌كان... له شه‌قامه‌كان بینه‌رانی خۆمان پێكهێناوه، له‌هه‌ر شوێنێك كه بۆی ده‌چین، له شاره‌كان و دێیه‌كان و كه‌مپی په‌نابه‌ران. توانیومانه له ژینگه‌كانماندا هه‌موو شتێك له سفره‌وه بونیاد بنێینه‌وه، ڕێگامان بۆ ڕزگاربوون له چاودێری داهێناوه، له‌كاتێكدا هێشتا هێڵه سووره‌كان ده‌به‌زێنین و ئاڵنگاری تابۆكان ده‌كه‌ین. گشت شانۆكارانی جیهان له‌مڕۆدا ڕوبه‌ڕووی ئه‌م دیوارانه ده‌بنه‌وه، له‌ژێر سێبه‌ری ده‌گمه‌نی شوێنی پاڵپشتی دارایی و گۆڕانی مامه‌ڵه‌ی سیاسی بۆ چاودێرییه‌كی نوێ. به‌مجۆره، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی شانۆكارانه ڕۆڵێكی پێكه‌وه‌ییان هه‌یه، له‌مڕۆدا زیاد له‌هه‌ر كاتێكی تر ده‌یده‌ن، له ڕوبوڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دیواره نوستووه دیار‌و نادیارانه‌دا. ئه‌مڕۆش زیاد له‌هه‌ر كاتێك، پێویستمان به بونیادنانه‌وه‌ی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانمانه به شێوازێكی داهێنه‌رانه، به ڕاستگۆیی و بوێری بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانمان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كانمان به‌رانبه‌ر ئه‌و جیهانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ین له دروستكردنیدا. ئێمه وه‌ك شانۆكارانی جیهان، ئایدۆلۆژیایه‌ك یان سیستمێك په‌یڕه‌و ناكه‌ین، به‌ڵكو هاوبه‌شی ده‌كه‌ین له لێكۆڵینه‌وه ئه‌به‌دییه‌كه‌ماندا له‌باره‌ی گه‌ڕان بۆ هه‌قیقه‌ت به گشت فۆڕمه‌كانیه‌وه‌و له بابه‌ته به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه. مایا زه‌بیب، لوبنان له ئینگلیزییه‌وه: ساڤان ئاكۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure