27/3/2018 10:42 AM

گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵخۆشبیت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

1- چه‌ره‌سات: ڤیتامین بی و پڕۆتین و سیلینیۆمی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ترشه‌ڵۆكێكی سوودبه‌خش، كه‌ ئه‌مانه‌ كار ده‌كه‌نه‌سه‌ر باری ده‌روونی و به‌ره‌وباشتربوونی ده‌به‌ن.

2- شوكولاته‌: كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی مرۆڤ و بۆ چالاكی و گه‌شه‌ی مێشك سوودی هه‌یه‌، مادده‌ی دژه‌ئۆكسانی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ باشكردنی باری ده‌روونی.

3- شلیك: ڤیتامین سی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ زیادكردنی هۆڕمۆنی دڵخۆشبوون و هه‌ڵمژینی ئاسن له‌ له‌شداو جێگربوونی باری ده‌روونی.

4- ترێ: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پۆتاسیۆمه‌ به‌تایبه‌ت ترێی سوور، به‌وپێیه‌ی مادده‌ی دژه‌ئۆكسانی تێدایه‌ كه‌ سوودبه‌خشه‌ بۆ دڵ و ده‌ردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی.


خاك – تانیا ئاواره‌
س: Sohati




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved