سه‌باره‌ت به‌و خواردنانه‌ی كه زیان به ته‌ندروستی منداڵی خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به سایتی خاكی راگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن نابێت منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان بیخوات، چونكه ئه‌م خواردنانه زیان به ته‌ندروستی منداڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش: * شه‌كر: به‌وپێیه‌ی وای لێده‌كات خۆراك و میوه كه‌م بخوات. * خوێ: منداڵ له سه‌وزه‌كانه‌وه خوێی ده‌ستده‌كه‌وێت كه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه به‌سه، به‌ڵام خواردنی خوێ له‌و ته‌مه‌نه‌دا په‌ستان ده‌خاته‌سه‌ر گورچیله‌و ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا خوێیان پێده‌درێت له گه‌وره‌ییدا توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن. * هه‌نگوین: به‌كتریای كلۆستریدیۆمی تێدایه كه ده‌بێته هۆی سكچون و شیر خواردن كه‌مده‌كاته‌وه. * شیری مانگا: له‌شی منداڵ توانای هه‌رسكردنی نییه‌و هۆكاره بۆ دروستبوونی حه‌ساسیه‌ت. * سپێنه‌ی هێلكه: هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ حه‌ساسیه‌ت و دواخستنی گه‌شه‌ی منداڵ. * خواردنی ئاماده‌كراو: به‌های خۆراكی كه‌مه‌و خوێ و شه‌كر له‌ناویدا هه‌یه كه زیان به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure