27/3/2018 04:47 PM

ئەرجەنتین و ئیسپانیا یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

بریارە ئەمشەو لە یارییەكی دۆستانەی خۆ ئامادەكاریدا بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا دوو هەڵبژاردەی بەناوبانگ رووبەروویەك دەبنەوە  لە كاتژمێر 10:30 خولەك بەكاتی كوردستان.
یارییەكە لە یاریگای واندا میترۆپۆلتینا دەبێت كە تایبەتە بە یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید لە ئیسپانیا.


لیۆنێل میسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرحەنتین لە دواساتدا رای گەیاندووە بەهۆی پێكانەوە بەشدری یارییە دۆستانەكە ناكات بەمەش هەوادارانی ئەوئەستێرەیەی توشی شۆكرد كە بریاربوو بەشداری بكات .


ئیسپانیاو ئەرجەنتین دواین رووبەروو بونەوەیان لە ساڵی 2010 بوو كە ئەرجەنتین بە چوارگۆل بەرامبەر  گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنا.

ئیسپانیا لە یاری پێشوو بەرامبەر ئەڵمانیا یەكسان بوو وە ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ لە ئیتاڵیای بردەوە كە ئەم یارییە قورسترین یاری دەبێت بۆ هەر دوو هەڵبژاردە لە پێش یاریەكانی مۆندیال.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved