27/3/2018 04:57 PM

بەرازیل بۆ تۆڵەی مۆندیال رووبەرووی ئەڵمانیا دەبێتەوە

ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان ئەڵمانیا رووبەروو هەڵبژاردەی سامپای بەرازیل دەبێتەوە .

ئەم یارییە بە بەهێزترین یاری دۆستانەی ئەم هەفتەیە دادەنرێت لە نێوان ئەو دوو هەڵبژاردە .

بەرازیلیەكان بە راهێنەرایەتی تیتی دەیەوێت تۆڵەی حەوت گۆڵەكەی مۆندیال لە ئەڵمانیا بكەنەوە كاتێك لە مۆندیالی 2014 لە نێو خاكی خۆیدا بەرازیل توشی دۆران هات بە ئەڵمانیا.

لۆفی راهێنەری ئەڵمانیا دەڵێت ئێمە باش دەزانین بەرازیل ئەوبرینەی چارە سەر نەبووە بۆیە دەبێت بەباشی خۆمان بۆ ئەو یارییە ئامادەبكەین چونكە بەرازیل یاریزانی بەتوانای زۆری هەیە بەڵام ئێمەش لە بەرازیل باشترین .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved