به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، رۆژی پێنجشه‌ممه 29-3-2018 هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور‌و نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی. به شێوه‌یه‌ك كه له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ورو هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرای باو و به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی كه‌م. هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور زیاتر ده‌بێت، به‌وه‌ش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌ی زیاتر ده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت ،به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك، له سه‌نته‌ری پارێزگاكانیش بارانێكی كه‌م ده‌بێت و له هه‌ندێك ناوچه‌ش كاریگه‌ری خۆڵبارین زیاتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزمده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م ناسه‌قامگیریه كۆتايی دێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی په‌یجی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی ئاینده‌دا به‌چڕی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ده‌یانگرێته‌وه. خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure