به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سێ ئارایشتگای جوانكاری خانمان داده‌خات و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت تاتۆكردن به‌بێ مۆڵه‌ت رێگه‌پێنه‌دراوه. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كان وتی: به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن، هه‌روه‌ها هه‌بوونی مادده‌ی جوانكاری به‌سه‌رچوو له شوێنه‌كانیان و به‌كارهێنانی بۆ هاووڵاتیان، ئارایشتگاكانی (سوراو، شاجوانی رۆژهه‌ڵات و چوء القمر) له شاری سلێمانی داده‌خرێن. وتیشی: یه‌كێكی تر له سه‌رپێچی ئارایشتگا داخراوه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت كاری تاتۆ دروستكردنیان بۆ هاووڵاتیان كردووه، كه ئه‌مه‌ش رێگه پێنه‌دراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كاره‌كه ده‌كات پێویسته خاوه‌نی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌كه‌ی بێت، بۆیه هه‌رشوێن و كه‌سێك مۆڵه‌تی تاتۆكردنی نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. راشیگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان له‌رێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، تاتۆكردنیش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه خاوه‌ن مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاتۆكردن له‌رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه رێگه به كاركردنی ده‌درێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێده‌كات. هه‌روه‌ها، هه‌بوونی مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه. نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاكانی (سوراو، شاجوانی رۆژهه‌ڵات و چوء القمر) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، شوێنه‌كانیشیان ناكرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌بن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure