گه‌ر به‌هۆی رووداوێكه‌وه یان كارێكی نه‌خوازراوه‌وه له ماڵه‌وه توشی برین یان خوێنبه‌ربوون بوویت، به‌م رێگایانه ده‌توانیت خوێنبه‌ربوونه‌كه بوه‌ستێنیت تا ئه‌وكاته‌ی گه‌ر پێویستی كرد سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت ده‌كه‌یت: 1- به‌رزكردنه‌وه‌ی شوێنی برین: باشترین رێگه‌یه بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن. 2- دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر برینه‌كه، ئه‌مه خێراترین رێگه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه یان وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن. 3- چا: بۆ خوێنبه‌ربوونی ددان باشه‌و ده‌یگرسێنێته‌وه. 4- فشار خستنه‌سه‌ر شوێنی برین: به پارچه‌یه‌ك شاشی پاكی وشك دایپۆشه‌و توند فشاری بخه‌ره‌سه‌ر. 5- جێڵی پترولیوم كه پێشیده‌وترێت ڤازلین: به خستنه‌سه‌ر شوێنی برین سوودێكی باشی هه‌یه بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن. خاك – تانیا ئاواره س: سۆمه‌ریه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure