له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پۆشاك و ده‌ستنیشانكردنی ستایل، ئێكسسوارات نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌دونیای فاشیۆندا بۆ گونجان له‌گه‌ڵ پۆشاكدا، به‌وهۆیه‌ی كه ستایلی جلوبه‌رگ زیاتر په‌سه‌ند ده‌كات، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دابینكردنی 8 ئێكسسوارات كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن دیزاینه‌رانی گۆڤاری (ئێلا) ئاماژه‌یان پێدراوه. 1- له‌ئێستادا گواره‌ی ئاڵتون له‌گه‌ڵ هه‌موو ستایلێكدا ده‌گونجێت، به‌وهۆیه‌ی ره‌نگی خاكی و ئاڵتونی نوێترین مۆدێلاته. 2- جانتای ره‌ش نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌دونیای فاشیۆندا، به‌وهۆیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌نگه‌كاندا ده‌گونجێت. 3- پوتی قاوه‌یی گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ستایلی پۆشاكداو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌نگه‌كاندا ده‌گونجێت و جوانترینه له‌گه‌ڵ ره‌نگی ره‌ش. 4- ته‌وقه بۆ ستایلی قژ له‌سه‌ر ره‌نگی ئاڵتونی له‌گه‌ڵ هه‌موو ستایلێكی پۆشاك ده‌گونجێت. 5- چاویلكه له‌هه‌موو كاته‌كاندا ده‌گونجێت بۆ به‌كارهێنان. 6-سه‌عاتی ده‌ست نموونه‌یه‌كی كلاسیكه. 7- كاله‌ی سپی نوێترین مۆدێلاته بۆ وه‌رزی به‌هارو هاوین. 8- ملوانكه له‌سه‌ر ره‌نگی ره‌ساسی گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ستایلێكدا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure