شمڵی به عه‌ره‌بی پێیده‌وترێت (الحلبه) و به ئینگلیزی پێیده‌وترێت (Fenugreek) رووه‌كێكی گیاییه‌و وه‌رزییه، گه‌ڵاكانی ریشاڵیه‌و گوڵه‌كانی زه‌رده‌و زۆر بچوكن، تۆوه‌كانیشی به‌هه‌مانشێوه بچوكه‌و كه‌لوه‌كانی باریكن، له‌ڕووی ره‌نگه‌وه قاوه‌ییه‌كی تۆخه. شمڵی سوودی زۆری هه‌یه به‌ڵام گه‌ر زیاده‌ڕۆی له به‌كارهێنانی بكه‌یت زیانی هه‌یه. له‌باره‌ی سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی شمڵی، رووه‌كناس هاوڕاز قادر بۆ سایتی خاك دواو وتی: شمڵی یه‌كێكه له‌و رووه‌كه سوودبه‌خشانه‌ی ده‌توانین به چه‌ندین شێوه‌و بۆ چه‌ند جۆرێكی نه‌خۆشی سوودی لێببینین به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه: 1- گه‌ر شمڵی بكوڵێنیت و یه‌ك پیاڵه له ئاوه‌كه‌ی بخۆیته‌وه به سكی خاڵی، ئه‌وا میزهێنه‌ره‌و بۆ گیرانی بۆری میز به‌سووده. 2- گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نجیرو شه‌كرۆكه‌و ناوكی به‌هێ بیهاڕیت و یه‌ك كه‌وچكی چا له‌ناو كوپێك ئاوی گه‌رم بكه‌یت و رۆژی 2 بۆ 2 جار بیخۆیته‌وه، ئه‌وا بۆ قه‌سابات و كۆكه به‌سووده، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ جگه‌ره‌كێش به‌ڵغه‌م ناهێڵێت و سنگ نه‌رم ده‌كات. 3- گه‌ر به‌یانیان كه‌وچكێكی چا له شمڵی و كه‌وچكێكی چێشت له هه‌نگوین تێكه‌ڵی كوپێك ئاوی گه‌رمی بكه‌یت و بیخۆیته‌وه، بۆ هێلكه‌دانی ئافره‌تان و ریخۆڵه‌كان و گه‌ده سوودی هه‌یه. 4- گه‌ر 1 كه‌وچكی چا شمڵی بكرێته پیاڵه‌یه‌ك ئاوی گه‌رم و سه‌ری داپۆشیت، به‌یانیان و ئێواران پێش نانخواردن له دووه‌م و سێیه‌م رۆژی سوڕی مانگانه‌دا بیخۆیته‌وه، سوودی بۆ هێلكه‌دان هه‌یه. سه‌رباری سووده‌كانی شمڵی، ئه‌م رووه‌كناسه زیانه‌كانیشی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: 1- زۆر خواردنی به مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌وبوون هۆرمۆنی شیر زیاد ده‌كات. 2- خانمانی دووگیان باشتروایه نه‌یخۆن چونكه زیانی هه‌یه بۆ كۆرپه‌له. 3- منداڵی خوار ته‌مه‌ن 3 ساڵ گونجاو نیه بیخوات. 4- ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌بی وارفارین و ئه‌سپرینیان بۆ نوسراوه نابێت شمڵی بخۆن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure