لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بڵاوبونەی گرتەی ڤیدیۆی فیلێك کە دوکەڵ لە لوتی دێتە دەرەوە بووە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پسپۆڕانی بواری ئاژەڵ ناسی. گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن کەسێکی هندیەوە لە ساڵی ٢٠١٦ لە دارستانی (ناگارهول) لە ویلایەتی کارناتاکی هندستان تۆمار کراوە. هاوکات پسپۆڕانی بواری ئاژەڵناسی هندستان ڕایدەگەیەنن، پێدەچێت پێشتر فیلەکە خەڵوزی لەگەڵ پاشماوەکانی سەر زەوی خواردبێت، ئەوەش بوبێتە هۆی دروست بوونی دوکەڵی لوتی. گرتە ڤیدیۆیەکە لەماوەیەکی کورتدا ژمارەیەکی زۆر بینەری هەبووەو بە دیمەنێکی سروشتی ناوازە ناوزەند کراوە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure