هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی هه‌ن له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه دیاریده‌كرێن، له‌وباره‌یه‌وه هاوبیر كامه‌ران شاره‌زا له زانستی پزیشكی كلاسیكی هیندیدا بۆ سایتی خاك وتی: ده‌توانین له‌سه‌ر رووی زمان كێشه‌و گرفتی ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ش دیاری بكه‌ین، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ر زمانت ره‌نگ په‌ڕیو و بێ ره‌نگه، ئه‌گه‌ری زۆره كه‌م خوێن بیت. 2- ئه‌گه‌ر ره‌نگی زمانت به‌لای زه‌رددا ده‌ڕوانێت، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه زراوت كێشه‌ی هه‌یه‌و له‌وانه‌شه جگه‌رت نه‌خۆش بێت. 3- ئه‌گه‌ر زمانت ته‌ڵخ و بێ ره‌نگه، ئه‌وا كێشه له دڵدا هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر پێشتر خۆراكێكت نه‌خواردبێت كه ره‌نگی زمان بگۆڕێت. وتیشی: سه‌ر رووی زمان هه‌ر به‌شێكی تایبه‌ته به ئه‌ندامێك، ئه‌گه‌ر شوێنی ئه‌و ئه‌ندامه په‌ڵه‌په‌ڵه بوو یان سوربووبوه‌وه ئه‌وه نیشانه‌ی كێشه‌و گرفته له‌و ئه‌ندامه‌دا، بۆ نموونه: 1- ئه‌گه‌ر ئه‌ملاولای به‌شی پێشه‌وه‌ی زمانت، یان دواترین به‌شی زمانت له‌دواوه په‌ڵه‌ی تێدا بوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گورچیله‌كانت كێشه‌یان هه‌یه. 2- ئه‌گه‌ر ئه‌ملاولای زمانت گرنج گرنح بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی به ددان خورابێت، ئه‌وه نیشانه‌ی هه‌رسی لاوازه. 3- ئه‌گه‌ر رووكاری زمان شه‌قار شه‌قار بوو، مانای وایه دۆشای ڤاتا به‌ته‌واوی دابه‌زیوه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌یت. 4- ئه‌گه‌ر به‌شی ناوه‌ڕاستی دواوه‌ی زمان سپی بوو، ئه‌وا ژه‌هر له كۆڵۆندایه‌و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی شتنی ریخۆڵه‌وه پاكبكرێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure