31/3/2018 09:53 AM

ئەدەبیاتی فروغی فروغزاد

 

فروغی فروغزاد بناسە؟
       
- بەفرانباری ساڵی١٩٣٤لەتاران لەدایک بووە باوکی ناوی (سەرهەنگ محمدفروغزاد)ە پیاوێکی ئەدیب و شیعردۆست بووە و گەنجینەیەکی کۆنی لەشیعری فارسی دا هەبووە کە فروغ توانیویەتی سودێ لێ وەربگرێت هەربۆیە باوکی دەڵێت:کاتێ فروغ بچکۆلەبوو من فێرم کرد ئەم کتێبانە بخوێنێتەوەوکتێبم خستە بەردەستی.
- فروغ تەواوی شیعرەکانی سعدی لەبەربوەوغەزەلەکانی حافزی دەوتەوە
- ساڵی ١٩٤٧گرنگی بەنوسین داوە و وەک خۆی دەڵێت سیانزەیان چواردەساڵان بووم کەشیعرم نوسیوە بەڵام هیچیانم چاپ نەکردووە.
- فروغ دوای ئەوەی پۆلی سێ یەمی ناوەندی تەواودەکات لە ناوەندی(خوسرەوخاوەر) دەچێتەخانەی هونەری کچانەوە نیگارکێشی دەخوێنێت  لەساڵانی ١٩٤٩دا، توانیویەتی سکێچی دەم وچاوی خۆی دروستبکات کەچەندین جار چاپکراوەتەوە.
- ١٩٥٠ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پەروێزشاپوری تەنزنووس پێک دەهێنێت و دەبنەخاوەنی منداڵێک بەناوی کامیار بەڵام بەهۆی ئەوەی شیعرەکانی بونە مایەی هەراوزەنا وبۆپاراستنی ژیانی هاوسەروکوڕەکەی جیادەبێتەوەوژیانی تەنهایی هەڵدەبژێرێت.

بەرهەمەشیعریەکانی فروغ
-١٩٥٢یەکەم کۆمەڵەشیعر بەناوی(ئەسیر).
-١٩٥٦دووەم کۆمەڵەشیعر بەناوی (دیوار).
-١٩٥٧سێیەم کۆمەڵەشیعربەناوی(یاخیبوون).
-١٩٦٤چوارەم کۆمەڵەشیعربەناوی(لەدایک بونێکی دیکە).

- فروغ جگەلە نوسینی شیعربواری سینەماوئەکتەریداڕۆڵی خۆی گێڕاوەوکاری دەرهێنانی بۆچەند کورتەفیلمێک ئەنجامداوە لە شەش شانۆیدا ڕۆڵی بینیوە
ساڵی ١٩٦٢فیلمی ماڵەڕەشەکەی بەرهەمهێنا کە خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری پێشکەشکراوە.
- ساڵی ١٩٦٥ ڕێکخراوی یونسکۆفیلمێکی نیوکاتژمێری لەسەرژیانی بەرهەمهێناوجارێکی تر لەلایەن برناردۆبرتۆلۆچی فیلمێکی پانزەخولەکی لەسەر فروغ بەرهەمهێنراوەتەوە

-شیعرەکانی فروغ بۆزمانی (کوردی،تورکی،عرەبی،ئینگلیزی،فرەنسی،ئەڵمانی،ئیتاڵی.....)وەرگێڕدراوە
-١٩٦٦لەڕوداوێکی هاتووچۆدا گیان لەدەست دەدات کاتێک لەماڵ دەردەچێت بۆ ستۆدیۆی گوڵستان فیلم لەگەڵ پاسێکی قوتابخانەی شهریار ڕووبەڕوودەبنەوە فروغ بۆئەوەی گیانی ئەومنداڵانە بپارێزێت توشی ئەم ڕوداوەدەبێت و گیان لەدەست دەدات.

ئەحمەد شاملۆ لەبارەی فروغەوە دەڵێت:
بەبۆچوونی من شیعری فروغ هەندێک جار لە موعجیزەدەچێت ومن بە پێوەرێکی جیهانی، ئەوبەیەکێک لە شاعیرە دیارەکانی ئەم ڕۆژگارە دەزانم.

هەر سەبارەت بە گرنگی و بایەخی ئەم شاعیرە یاخی و ڕچكەشكێنە،
گروپی خۆربەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جمال عیرفان وبەئامادەبوونی نوسەران و دۆستانی ئەدەب کۆڕیکی بۆنووسەرو ڕۆژنامەنوس (بەرزان علی مجید) سازکرد، لەم کۆڕەدا خوێندنەوەولێکۆڵینەوەیەک لەسەرئەدەبیاتی فروغی فروغزاد نوسەروشاعیری ئێران لەسەرەتای دەسپێکی کاری نوسین تادواین ساتەکانی ژیانی بەناونیشانی (گوزەرێک بەناوئەدەبیاتی فروغدا) پێشکەشکرا،دوای پێشکەشکردنی کردنی لێکۆڵینەوەکان گفتووگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا وئامادەبوان بۆچونی جۆراوجۆری خۆیان لەسەر بەرهەمەکانی ئەم ژنە شاعیرەوکۆکردنەوە و پێشکەشکردنی ئەولێکۆڵینەوەیە دەربڕی.

ڕۆژهەڵەبجەیی شاعیر لەم بارەیەوە وتی:
ڕاستە فروغی فروغزاد لەیەکەم نوسینیەوە تا دواکۆمەڵەی هەنگاو بەهەنگاو پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە گۆڕانکاری  بەسەرنوسینەکانیدا هاتووە 
بەڵام ڕاستیەکی تریش هەیە لەڕۆژهەڵاتداولەناوژنەشاعیرەکانی ئێمەدا ئەم پێشکەوتنە هەیەودەتوانم ئەوە بڵێم من یەکێک بووم لەوژنانەی توانیومە زۆرنوسن و دەقی شیعری باش پێشکەشبکەم ئێمەش قۆناغی فروغمان تێپەڕاندووە بەڵام ئەوەی کە هۆکارە بۆ دەرنەکەوتنی قەڵەمی ژن هۆکاری سیاسی و نەبوونی پاڵپشتی یە.

بەرزان علی مەجید باسی لە لێکۆڵینەوەوتوێژینەوەکەی بۆ سایتی خاک کردو ووتی:
سەرەتا لەخوێندنەوەی کتێبەکانی کریشناوە چومە ناو ئەدەبیاتی فروغەوە و نامەکانیم خوێندەوەدواترلەوە تێگەیشتم کە فروغ لەوە گەورەترە بەم جۆرە خوێندنەوەیەکی سادەم لەسەر بەرهەمەکانی هەبێت، بۆیەبڕیارم دا توێژینەوەیەکی لەسەر ئامادەبکەم هەرلەسەرەتای نوسینی فروغەوە تا دوابەرهەمی وسەرجەم ئەوکارانەی تر کەئەنجامی داوە لەکۆڕێکی لەمجۆرەدا پێشکەشی بکەم.
 بەرزان علی ئاماژە شی بەوەکرد ئەم توێژینەوەیە وەک ناساندنێکی شاعیرێک و نوسەرێکە کەناکرێت باسی لێوەنەکەین یاخود ئەوشاعیرونوسەرانەی لەجیهاندا و لەناو ئەدەبیاتی جیهانی دادەنگیان داوەتەوە با ئێمەش بتوانین ناساندن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەنجام بدەین و لەچوارچێوەی خۆیی بوون دەربچین.
لەکۆتایدا وتی بۆماوەی ٦ساڵ من خەریکی ئامادەکاری ئەم توێژینەوەیە بووم هیوادارم لەئایندەیەکی نزیکدا وەکوکتێبێک بڵاوببێتەوە.
خاک-تانیا ئاوارە






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved