31/3/2018 02:34 PM

سلێمانی..یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

43 كاریكاتێریستی كورد له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان یه‌كه‌مین دیداری خۆیان له‌ سلێمانی سازده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری دیداره‌كه‌ وتى: یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كوردی به‌ ئاماده‌بوونی 43 كاریكاتێریست له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: دیداره‌كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1-4-2018 بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه‌سووره‌كه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 182 كاریكاتێر له‌ پێشانگاكه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو.

سه‌رپه‌رشتیاری دیداره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 5 كاریكاتێریست، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 14 كاریكاتێریست و له‌ باكووری كوردستان یه‌ك كاریكاتێریست و له‌ باشووری كوردستان 23 كاریكاتێریست به‌شدارن.

به‌ختیار سه‌عید ڕاشیگه‌یاند: له‌ دیداره‌كه‌دا پانێڵێك تایبه‌ت به‌ كاریكاتێری كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved