1/4/2018 09:49 AM

یۆڤی میلانی توشی شكست كرد

لە یارییەكانی هەفتەی 30ی سێریا ئەی ئیتاڵی دا  یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگی خولەكە پێشوازی لە یانەی ئەسی میلان كرد لە یاری لوتكەی هەفتەدا.


ئەوەندی پێنەچوو دیبالا توانی یەكەم گۆڵ بۆ یانەكەی  لەدەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار بكات لەخولەكی  8 دا.


دواتر لەخولەكی 28 دا بۆنۆچی توانی ئەنجامەكە بۆ میلان یەكسان بكاتەوە .


گێمی دووەمی یارییەكە هەتا خولەكەكانی نزیك 80 دا هەردوو یانە چەندین گۆڵیان لەدەستدا بەڵام دواجار یۆڤی لە رێگەی كوادرادۆوە توانی گۆڵی دووەم تۆماربكات لە خولەكی 78 دا  پاشان سامی خزێرە لە خولەكی 87 دا سێیەم گۆڵی بۆ یۆڤی تۆمار كرد.


بەوبردنەوەیەش یۆڤانتۆس خۆی گەیاندەوە پلەی یەكەم و بە 78 خاڵ وە یانەی میلان ئێستا بە 50 خاڵ لە پلەی شەشەمداە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved