له یاساكانی هاتوچۆدا سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دیاریده‌كرێت كه پێویسته شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانیانی تیادا رابگرن یان پاركی پێبكه‌ن، ئه‌و شوێنانه‌ش دیاریكراوه كه نابێت ئۆتۆبێلی تێدا رابگیرێت و راگرتنی ئۆتۆمبێل تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه‌و له‌هه‌ندێك شوێندا سزای راگرتنه‌كه‌شی دیاریكراوه. زۆربه‌ی زۆری سزاكانی هاتوچۆ له جیهاندا بریتین له سزای ماددی كه به‌رامبه‌ر سزاكه بڕێك پاره له شۆفێره‌كه وه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا جیاواز له سزای وه‌رگرتنی باجی راسته‌وخۆ دوگمه‌ی سزا دانراوه كه له‌كاتی پاركینی ئۆتۆمبێله‌كه راسته‌وخۆ تایه‌كه‌ی به‌و دوگمه دانراوانه ده‌ده‌قێت. خاك - س: لیڤلی سمایل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure