خوێن له‌شله‌ی پلازماو خانه‌ی خوێن پێكھاتوه ، خانه‌كانیش له سێ جۆر پێك هاتوه خرۆكه‌ی سپی . خرۆكه‌ی سور . په‌ڕه‌كانی خوێن كه خرۆكه‌سوره‌كانی خوێن به‌رپرسن له گه‌یاندنی ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی له‌ش.ئه‌م خڕۆكانه مادده‌یه‌كی پڕۆتینیان تێدایه كه‌پێی ده وترێت (ھیمۆ گڵۆبین )له‌كاتێكدا ھیمۆگلۆبین توانای گه‌یاندنی ئۆكسجین ده‌به‌خشێت به خرۆكه سوره‌كان بۆ خانه‌كانی له‌ش . زۆرێك له خرۆكه سور و سپیه‌كان و په‌ڕه‌كانی خوێن له مۆخی ئێسك دروست ده‌كرێن .به‌ڵام بۆ دروست بونی هیمۆگڵۆبین و خرۆكه سوره‌كانی خوێن پێویسته جه‌سته‌مان پارێز راو بێت له كه‌می ڤایتامینات و مادده‌ی ئاسن و پڕۆتینه‌كان و كانزاكان كه‌ئه‌مانه‌ش له خۆراكی ڕۆژانه‌دا بونی هه‌یه گه‌ر كه‌مێك به وریایه‌وه بیان خۆینبه‌گشتی ھۆكاره‌كانی كه‌می خوێن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: ١- كه‌می ڤایتامینات كاری گه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌م بونه‌وه‌ی خوێن ٢-كه‌م بونه‌وه‌ی مادده‌ی ئاسن له‌له‌شدا چونكه پێویستی زۆری به مادده‌ی ئاسن هه‌یه چونكه خڕۆكه سوره‌كانی پێ زیاد ده‌بننه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وه‌ك (نه‌زیف بونی به‌رده‌وام به‌هه‌ر هۆكارێك بێت / هه‌وكردنی ڕیخۆڵه وبریندار بونی / شێرپه‌نجه / تالاسیما كه‌زۆركات نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌ییه / سوڕی مانگانه له خانماندا / نه‌خۆشیه‌كانی دڵ / ماندوێتی له‌ڕاده به‌ده‌ر / باش كار نه‌كردن و ناته واوی له‌هیمۆگڵۆ بین دا كه خرۆكه سوره‌كان به نیوه ناچڵ و ناته‌واو و گۆی نین واتا خر ی ته‌واو نین و زوو له ناو ده‌چن / ناچالاكی مێشك /خانمانی دوگیان ودوچاری كه‌م خوێنی ده‌بنه‌وه / زۆرجار له‌كاتی شیدان به كۆرپه‌كانیان هه‌مان حاڵه‌ت ڕوبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه. ٣-ناته‌واوی له جگه‌ردا و باش كارنه‌كردنی نیشانه‌كانی كه‌م خوێنی ١ – ئازاری سه‌ر واتا ژانه سه‌ر ٢- ته‌نگه نه‌فه‌سی ٣- بێھێزی و زوماندو بون ٤- لێدانی دڵ به ناڕێكی و خێرا لێده‌دات ٥ – گرفتی زاكیره و له‌بیر چونه‌وه ٦- سارد بونی له‌ش به‌تایبه‌ت په‌له‌كان ٧- ھه‌ڵوه‌ری قژ و برژانگ چاره سه‌ركردنی كه‌م خوێنی به‌شێوه‌ی سروشتی و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆت دا به‌خواردنی ئه‌مانه به‌راده‌یه‌كی باش ده‌توانی پارێزگاری بكه‌یت له كه‌م بونه‌وه‌ی خوێن یان نه‌هێڵیت زو تر وزیاتر كه‌م بكات خواردنی( گۆشتی سور – پاقله‌مه نیه‌كان – شیره‌مه نیه‌كان – سه‌وزه وات به‌تایبه‌ت بیبه‌ری شیرین – مۆز – ھێلكه – خورما – نیسك -سپی ناخ به‌كاڵی ) كاری گه‌ری باشیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رز بونه‌وه‌ی ڤایتامینات و مادده‌ی ئاسن كه له‌پێش تردا ئاماژه‌یان پێ درابو هۆكارن بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی خوێن و ناچالاكی هیمۆ گڵۆبین و خرۆكه سوره‌كانی خوێن. خاك-كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure