1/4/2018 04:45 PM

(پاكێجی هۆشیاریی خێزانی)

رێكخراوی هیوا فاوەندەیشن بۆ جاری سێهەم خولی (پاكێجی هۆشیاریی خێزانی) دەكاتەوە و دایكان و باوكان و ئەو كەسانەی تازە چوونەتە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە دەتوانن بەشداری تێدا بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن. 
ئامانج لەم پڕۆژەیە بۆ پتەوكردنی خێزان و بەرگرتنە لەهەڵوەشاندنەوەی خێزان و كاركردنە بەئاراستەی پەرەپێدان‌و بەرهەمهێنانی خێزانی تەندروست و كۆمەڵگەیەكی هۆشیار. 

خولی (پاكێجی هۆشیاری خێزانی) هەوڵدەدات لە رێگەی پێشكەشكردنی پاكێجێكی پەروەردەییەوە كار لەسەر بوژانەوەی خۆشەویستی لەژیانی هاوسەریی و بنەما بنچینەییەكانی پەروەردەی منداڵ و پاراستنی منداڵ لەدەستدرێژی و ناساندنی گرفتە سێكسیەكانی هەریەكە لە ژن و پیاو و پێشنیازكردنی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكترو شێوازی زاڵبوون بەسەر گرفتەكاندا، دەكات. 

بەشداریكردن لەخولەكەدا تایبەتە بە دایكان و باوكان و ئەو كەسانەی تازە چونەتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە و لەلایەن دوو مامۆستای پسپۆڕ و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەڕاوێژكاری خێزانی، بابەتەكان دەوترێنەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved