له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی جبسی په‌تاته بۆ منداڵان، د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌ڕێگه‌ی سایتی خاك-ـه‌وه رێنمایی ده‌داته دایكان و باوكان كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه جپسی په‌تاته نه‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان: 1- قه‌ڵه‌وی: بڕێكی زۆر چه‌وری و وزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات. 2- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی توشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات. 3- بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری زیانبه‌خشی تێدایه كه توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات. 4- هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان. 5- بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه. 6- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسێتی بكات و داوای جپسی تر بكات، چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ده‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین. 7- چالاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ده‌كات، بۆیه ده‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری ئێزاركه‌ر له سروشتی منداڵه‌كه. 8- له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك دروستده‌بێت كه پێیده‌وترێت (acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. 9- خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ توشبوون به وشكبوونه‌وه‌ی منداڵ. 10- بۆ ژنی دووگیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه دروستده‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.
خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure