شه‌یما به‌هادین ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌و فه‌رمانبه‌ره، له‌هه‌مانكاتدا خوێندكاری قۆناغی دووه‌می كارگێڕییه له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی. ده‌ستپێكی كاری دیزاینی ئه‌م خانمه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ساڵی 2016 ده‌ستپێده‌كات و ئاره‌زوو و خولیای منداڵی رێكخستن و رازاندنه‌وه‌ی ناوماڵ بووه، دواتر به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی په‌ره به كاره‌كانی ده‌دات. ئه‌م خانمه هه‌موو كارێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به دیزاینه‌وه هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كاری بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانان كه زیاتر په‌یوه‌ندی به خانمانه‌وه هه‌یه، وه‌ك رازاندنه‌وه‌ی مێزی ماره‌كردن و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه یان رۆژی له‌دایكبوون، هه‌روه‌ها كاری رازاندنه‌وه‌ی بۆنه‌ی منداڵان و هه‌ركارێك ده‌ستڕه‌نگینی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌دات. شه‌یما بۆ سایتی خاك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌میشه وابووه، كاتێك ژنێك كارێك ده‌كات چاوه‌كان له‌سه‌ری زیاتر ده‌بن یان وه‌رگرتنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه ئاسان نابێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی كاركردنی ژنان تێڕوانێكی ئیجابی وه‌رناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی سوربێت به تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و ئاساییبونه‌وه ده‌ڕوات، خۆشبه‌ختانه لای من قبوڵكردنه‌كه‌ی زۆر ئاسایی بوو به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خێزان و هاوڕێكانم و كه‌سانی تریش. له‌باره‌ی كاری ده‌ستڕه‌نگینی له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، شه‌یما ده‌ڵێت: پێمخۆشه له داهاتوودا كاره‌كه‌م فراوان بكه‌م و له‌به‌رنامه‌مدایه شوێنێكی دیاریكراو یان فێركاری بۆ خانمان بكه‌م، خۆشیان داوام لێده‌كه‌ن چۆن ده‌ستبكه‌ن به‌كاركردن یان داوای هاوكاری رێكخستنی ماڵ و بۆنه‌كانیانم لێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكاری و ده‌رفه‌تی باش هه‌بێت ئه‌وا له شوێنێكی باشتردا ده‌توانم په‌ره به كاره‌كه‌م بده‌م و خانمانی تر فێربكه‌م. شه‌یما ده‌شڵێت: جیاوازی له‌نێوان ژن و پیاودا نییه، ژنیش پێویستی به داهات و كاری خۆیه‌تی تا پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی پاڵپشتی بن ئه‌وا گرفته‌كان تێپه‌ڕده‌كات به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ژنیش پێویسته كاربكات بۆ هیچ كارێك نه‌ڵێت ناتوانم چونكه دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دیزاین و رێكخستنی كاره‌كان به‌خواستی خۆیه‌تی؟ وتی: من به‌هیچ جۆرێك كاری كۆپی ناكه‌م، بیرۆكه‌و شێوازی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه، ئه‌و كارانه‌ی لێم داوا ده‌كرێت خواسته‌كانیان ره‌چاو ده‌كه‌م و به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای هه‌ردوولا ده‌یكه‌م، زۆرجاریش كه شێوازه‌كانی خۆم پێوتوون ئه‌وه‌یان به‌دڵ بووه یان خۆیان پێمده‌ڵێن كارێكی تایبه‌تیان بۆ بكه‌م. واته خواسته‌كه ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست خۆم. شه‌یما گرنگی به دابونه‌ریته كورده‌واریه‌كان ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده له ئێستادا زۆر شێوه‌ی مۆدێرن به‌كارده‌هێنم، ئه‌وه‌ش به‌پێی كات و سه‌رده‌می ئێستایه یان به‌پێی داواكارییه، به‌ڵام ناتوانین ده‌ستبه‌رداری دابونه‌ریته كورده‌واریه‌كانیش ببین، به‌تایبه‌ت له ئاهه‌نگی ماره‌كردن و خه‌نه‌به‌ندان زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ن له كۆنداو له بۆنه‌ی ئه‌وكاته‌دا به‌كارهاتوون، به‌ڵام وه‌كو كاری رێكخستن شێوازێكی جوانتری پێده‌ده‌ین و له دیزاینێكی نوێ‌دا به‌كاریان ده‌هێنمه‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure