2/4/2018 01:16 PM

شوناس‌و ئینتیما لەلای نەوەی دووەمی كورد لەخۆرئاوا

كچە خوێندكارێكی كورد لەوڵاتی نەرویژ لەزانكۆی (ئۆسلۆ) بڕوانامەی ماستەر لەبواری سۆسیۆلۆگیا بەپلەی (زۆرباش) بەدەستدەهێنێت، نامەكەش تایبەت بوو بە (شوناس‌و ئینتیما لەلای نەوەی دووەمی كورد لەخۆرئاوا).
سارا ئەحمەد كەریم ئەو خوێندكارە كوردەیە كەتوێژینەوەكەی لەسەر شوناس‌و ئینتیما لەلای نەوەی دوەمی كورد لەتاراوگە ئەنجامداوە، نامەی ماستەرەكەی ناوبراو لە 140 لاپەڕە پێكهاتووە كەدابەشدەبێت بەسەر (پێشەكی، تیۆری، میتۆد، چاوپێكەوتن‌و شیكارییەكان، دەرەنجامی توێژینەوەكە لەگەڵ 9 پاشكۆ). شایانی باسە ئەم نامەی ماستەرە بۆیەكەمجارە لەسەر (شوناس‌و ئینتیما) ئامادەو پێشكەشدەكرێت.
توێژەر ئەوە رووندەكاتەوە كەشوناس چۆن كاریگەری بەهێز لەسەر كەسی بەتاراوگە بوو دادەنێت. سارا ئەحمەد دەڵێت: "ئەو كەسانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كراوە ئینتیمایان بۆ چەند شوێنێك هەیە واتە بەهەمان شێوازی (ترانس ناشیۆناڵ) بەومانایەی لەچوارچێوەی یەك وڵات‌و یەك نەتەوە خۆیان نابیننەوە. سارا بەگرنگیەوە باس لەتویًَژینەوەكەی دەكات بەوەی بۆیەكەمجارە نامەی ماستەرەكەی لەسەر شوناس‌و ئینتیما لەزانكۆیەكی وەك ئۆسلۆ دەكرێت. شایانی باسە توێژینەوەكە تیۆری‌و مەیدانیەوە پڕۆفیسۆر (میتی ئەندر ئەندرشۆن) سەرپەرشتیاری نامەكە بووەو پلەی زۆر باشەی وەرگرتووە، سارا لەزانكۆی سلێمانی بەكالۆریۆسی لەكۆمەڵناسی بەدەستهێناوە.

خاك

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved