له‌یادی دووه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی (خاك) دا رۆژی 5/3/1999 به‌رێز مام جه‌لال بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ میوانداری بهرپرسو كارمه‌ندانی( ناوه‌ندی چاپهمهنیو راگه‌یاندنی خاك) ی كرد. له ووتارێكدا بۆ كارمه‌ندانی خاك به‌ڕێز مام جه‌لال باسی له‌یادی راپهڕینو ئازادی‌و دیموكراسی‌و كاره‌كانی (ناوه‌ندی خاك) ی كرد فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی ووته‌كه‌ی به‌رێز سكرتێری گشتی(ی.ن.ك). خوشكان‌و برایان: زۆر به‌خێر بێن سه‌رچاوان: ئه‌مڕۆ رۆژێكی پیرۆزه كه لێره كۆ ده‌بینه‌وه رۆژی یادی ده‌سپێكی راپه‌ڕینه مێژوویی یه‌كه‌ی كوردستانه، كه له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین له ناوچه‌ی بتوێن له ساڵی 1991 دا رووی دا، كه ئهههمیهتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له مێژووی گه‌لی كورددا، كه یه‌كه‌مین جار بوو خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات له شاخه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ شار. راسته پێشتر راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری رووی داوه، به‌ڵام له‌چاو راپه‌ڕینی 1991دا گه‌وره نه‌بووه. راپه‌ڕین له ناوچه‌ی رانیه‌وه ده‌ستی پێ كرد، پاشان له 7ی مانگدا سلێمانی رزگار كرا‌و دواتر كۆیه‌و شه‌قڵاوه‌و هه‌ولێرو تاجی سه‌ركه‌وتنی نرایه سه‌ر به رزگاركردنی قودسی كوردستان شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست كه بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی میلله‌تی كورددا كه‌ركوك رزگار ده‌كرێ‌و بۆ یه‌كه‌م جاریشه به‌بێ هیچ هاوكاری یه‌كی بێگانه، بێ هیچ پشتیوانی یه‌ك له ده‌ره‌وه،پشت ئه‌ستوور به خۆمان، به جه‌ماوه‌ری خۆمان، به پێشمه‌رگه‌و هێزی خۆمان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست هێنرا. ئه‌همیه‌تێكی گه‌وره‌ی تری ئه‌م راپه‌ڕینه ئه‌وه‌یه كه (عه‌فه‌وی) نه‌بوو. هه‌ندێ ناحه‌زان ئه‌یانه‌وێ وا پیشان بده‌ن كه خه‌ڵك به‌بێ ئاگاداری‌و ئاماده‌كاری راپه‌ڕیون. ئه‌وه درۆیه، ئه‌وه شێواندنی مێژووی گه‌لی كورده ساڵێك پێش راپه‌ڕین له سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه باس كرا‌و گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ره‌نگه هه‌لومه‌رجێك بێته پێش جۆری خه‌بات بگۆرێ بۆ خه‌باتی راپه‌ڕین له شاره‌كاندا. به‌تایه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێراق كوه‌یتی داگیركرد، مه‌سه‌له‌ی راپه‌ڕین بوو به شتێكی جدی كه ئه‌نگه ئه‌وه شێوه‌یه‌كی خه‌بات بێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێت له‌نێوان عێراق‌و هاوپه‌یماناندا. ده‌مه‌وێ لیچرهدا نهێنی یه‌كتان بۆ ئاشكرا كه‌م. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها ئێمه دوو كه‌س باوه‌ڕمان وابوو كه شه‌ڕ ده‌قه‌ومێ له‌نێوان عێراق‌و هاوپه‌یمانه‌كاندا من له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت له ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌موو براده‌رانی تری(م.س)و سه‌ركردایه‌تی پێیان وابوو شه‌ڕ ناقهومێو له‌دوا ساتدا حكومه‌تی عێراق ده‌كشێته‌وه‌و پێیان وابوو كه ئێمه ده‌بێ سیاسه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه دابڕ‌ێژین كه شه‌ڕ نابێت. دیاره من سوور بوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی خۆم كه شه‌ڕ ئهبێو ئه‌بێ سیاسه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه دارێژین. به‌ڕای من ئێمه ئه‌و كاته هه‌لێكی گه‌وره‌ی مێژووییمان له‌ده‌ست چوو، ههلهكهش ئه‌وه بوو كه ئه‌مریكی یه‌كان پێشنیاریان كرد بۆ ئێمه كه به‌شداری بكه‌ین له رزگاركردنی عێراق‌و كوهیتدا،و ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ین كوردیش به‌شی ئه‌بێ به‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا. له‌و سه‌رده‌مه من له واشنتۆن بووم ئه‌وه‌یان پێ گووتین. من ئه‌و خه‌به‌ره‌م دا به كاك مسعود به‌رزانی‌و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه له‌ناوه‌وه سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌ی كوردستانی یان ده‌كرد وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وه باش نیه، شه‌ڕ نابێت له‌به‌رئه‌وه ئێمه نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه هیچ گره‌وێك بكه‌ین. دیاره ئێمه ئه‌مریكی یه‌كان پێ یان گووتین. ئه‌گه‌ر به‌شداری بكه‌ن به‌شێكتان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌كه‌ن به‌شێكی ترتان ده‌بێت ته‌نانه‌ت نوێنه‌ره‌كه‌یان كه له كۆشكی سپی یه‌وه هاتبوو، ووتی له یاری (پۆكه‌ر)دا دوو شت هه‌یه،ئه‌گه‌ر به‌شدار بوویت ده‌یبه‌یته‌وه یا دهیدۆرێنی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بوویت (وێر) وه‌رده‌گری كه براوه به‌خێری خۆی دهیداتو ئه‌گه‌ر به‌شدار بن به‌شتان ده‌بێ ئه‌گه‌ر نا به‌شتان نابێ ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌شتان بۆ باس بكه‌م، كه كه‌ركوك رزگار كرا كاك نه‌وشیروان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم‌و گوتی مام جه‌لال ئه‌گه‌ر به ئه‌مریكی یه‌كان بڵێیت عێراق مه‌نع كه‌ن له په‌لاماردانه‌وه‌ی كوردستان من ته‌له‌فۆنم له‌گه‌ڵ هه‌مان زه‌لام كرده‌وه له وه‌ڵامدا گوتی: میسته‌ر تاڵه‌بانی له بیرته چیم پێ گوتی ووتم: به‌ڵێ: ووتی: ئه‌گه‌ر به‌شداریت كردبا له‌گه‌ڵمان ئێسته بهشت ده‌بوو و ده‌تتوانی ئه‌وه داوا بكه‌یت، به‌ڵام تۆ نه‌تكرد له‌به‌رئه‌وه بهشت نی یه‌و(وێر)هكه خۆمان قه‌رار ده‌ده‌ین چه‌ندتان ده‌ده‌ینێ. به‌ڵام بێ گومان هه‌ر ئه‌وه چه‌سپا كه ئێمه خۆمان ئاماده‌كه‌ین بۆ راپهڕینو شانه‌ی چه‌كدار دروست كرا له شار‌و شارۆچكه‌و ئۆردوگاكان بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی راپه‌ڕیندا بكه‌ونه گه‌ڕ كه شه‌ڕیش قه‌وما دیاره ده‌ورێكی زۆر گه‌وره‌یان بینی له خه‌ڵك ساز‌و ئامادهكردنو له راپه‌ڕینیشدا ده‌ورێكی گه‌وره‌یان بینی‌و هه‌تا له بادینانیش به‌هۆی ده‌ورو ئازایه‌تی شانه چه‌كداره‌كانی (ی.ن.ك) ده‌ستپێكی راپه‌ڕین هه‌ڵگیرسا، راپه‌ڕینیش له سه‌رتاسه‌ری كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و شانه چه‌كدارانه‌وه بوو، كه كاك نه‌وشیروان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن.هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی یه‌كی زۆریشمان هه‌بوو به (فه‌وجه‌كانی دیفاع وگنی) یه‌وه كه چه‌كداری حكوومه‌ت بوون‌و ئاماده‌كرابوون بۆ رۆژی راپه‌ڕین. ناوچه‌كانیش دابه‌ش كرابووكه هه‌ر قۆڵه‌ی هه‌ڤاڵێكی (ی.ن.ك) لێپرسراوی بوو له سلێمانی هه‌ڤاڵ فه‌ره‌یدون عبدالقادرو ملازم عومه‌ر عبدالله، و له هه‌ولێر هه‌ڤاڵ كۆسرهتو له بادینانیش هه‌ڤاڵه‌كانی ترمان له بادینان‌و چه‌ندین هه‌ڤاڵی تریش یارمه‌تی یان ئه‌دان. ئه‌وه‌بوو له 5 ی مانگ رانیه رزگار كرا‌و له 7 ی مانگ سلێمانی‌و له‌پاشان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تی كاك كۆسره‌ت په‌لاماری شه‌قڵاوه‌و كۆیه‌یان دا‌و رزگاریان كرد‌و دوای ئه‌وه په‌لاماری هه‌ولێریان دا‌و ئه‌ویشیان رزگار كرد پاشان هیزی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كاك نهوشیروانو به سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی كاك كۆسره‌ت كه‌ركوكیشیان رزگار كرد له نه‌ورۆزی 1991 دا. بۆیه ئه‌و راپه‌ڕینه به پلان بوو، خۆی بۆ ئاماده كرابوو، عه‌فه‌وی نه‌بوو، و ده‌وری سه‌ره‌كی تێیدا هی شانه چه‌كداره‌كانی (ی.ن.ك) و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو به هاوكاری لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی نامه‌مان لایه به دهستو خه‌تی حزبه سه‌ره‌كی‌و غه‌یره سه‌ره‌كی یه‌كان كه ده‌ڵێن له‌و شارانه‌دا ئێمه كه‌سێكی وامان نی یه‌و پلانێكو ئاماده‌كردنێكی وامان نی یه‌و ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌توانن بیكه‌ن زۆر باشه‌و پیرۆزه. ئه‌و راپه‌ڕینه توانی نزیكه‌ی هه‌موو كوردستان رزگار بكات هه‌ندێ شوێنی كه‌م نه‌بێت. دیاره دواتر عێراق هاته‌وه‌و كۆڕه‌وه‌كه دروست بوو. كه دنیای هوشیار كرده‌وه‌و مه‌سه‌له‌ی كورد بوو به مه‌سه‌له‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و بڕیاری 688 ده‌رچوو كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی یاسای دهولیو په‌یوه‌ندی یه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆیی كرا به مه‌سه‌له‌یه‌كی دهولیو مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤیش كرا به مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ولی كه ئیتر مافی مرۆڤ مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی ده‌وڵه‌ته‌كان نی یه كه به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك بگرن‌و بكوژن نه‌خێر مافی مرۆڤ كرا به مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتی مه‌سه‌له‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌سه‌له‌ی كوردیش برایه نێو بڕیاره نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانه‌وه له قه‌راری 688دا باسی ئه‌وه هاتووه كه داپلۆسینی كورد قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێ كورد مافی مرۆڤ‌و مافی دیموكراسی‌و ئه‌و شتانه‌ی ههبێتو له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و ئاشتی له‌گه‌ڵی دا كێشه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد چاره بكرێ، نه‌ك به داپلۆسین‌و كوشتن‌و بڕین‌و داگیركردنی كوردستان دیاره هه‌تا ئێستا حكومه‌تی دیكتاتۆری عێراق ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌سه‌لماندووه بریاری 688 به‌ڵام ئه‌وه بۆته یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ئهمریكاو ئینگلیز په‌یره‌وی ده‌كه‌ن له ناوچه دژه فڕینهكانی كوردستان سه‌رووی خه‌تی 36و باشووری عێراقیش ئه‌وه‌یان مه‌نع كردووه كه ته‌یاره‌ی عێراقی لێ بفڕێت، ئه‌وه به‌پێی ئه‌و قهرارهیه قه‌راری 688 له‌به‌رئه‌وه روس‌و چین‌و ئه‌وانه درۆ ئهكهنو پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن، ئه‌و ناوچه دژه فڕینه هیچ ئه‌ساسێكی قانوونی نی یه، ئه‌ساسه قانوونی یه‌كه‌ی قه‌راری 688)ه، به‌ڵام ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته چونكه خۆیان ده‌وڵه‌تی دژ به گه‌لانی بن ده‌ستی خۆیانن. سیاسه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لانی خۆیان، بۆنموونه چین سیاسه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ تبتو سبكیانكو موسوڵمانه‌كانی چین، له‌به‌رئه‌وه خۆشی هاوده‌ردی حكومه‌تی دیكتاتۆری عێراقه ئه‌ویش پێی ناخۆشه خه‌ڵك له كاروباری مافی مرۆڤی گه‌لانی بن ده‌ستی خۆی ده‌خاله‌ت كا بۆیه پێشی ناخۆشه لێره‌ش ده‌یه‌وێ ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و بكا كه نه‌یه‌ڵێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پاراستنی مافی مرۆڤی گه‌لان ببێ به به‌شێك له سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستی‌و دوژمن به گه‌لانی بن ده‌ستی خۆیه‌تی كه پشتیوانی له حكومه‌تی عێراق ده‌كا. هه‌روه‌ها حكومه‌تی روسیاش به‌و سیاسه‌ته‌ی كه په‌یڕه‌وی ده‌كا له مه‌سه‌له‌ی ناوچه دژه فڕینهكانو مه‌سه‌له‌ی قه‌راری 688و قه‌راری 986 راسته‌وخۆ هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل دهكاو ده‌ری ده‌خا كه سیاسه‌تی حكومه‌تی روس ئێستا سیاسه‌تێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیستعماری دژ به گه‌لی كورده، هه‌ڵوێستیشیان له ئۆجه‌لان به چاوی خۆتان دیتان چ هه‌ڵوێستێكی ناجوامێرانه‌و نامه‌ردانه بوو كه په‌رله‌مانه‌كه‌یان به‌گشتی ده‌نگ بڕیاری دابوو بچێت‌و فریویان دا كه بچێ‌و، كه چووش له‌وێ ده‌ریان كرد له‌ژێر زهغتو پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌مریكادا، بۆیه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته به‌تایبه‌تی چین‌و روس كه دژی ئه‌و شتانه‌ن راسته‌وخۆ قه‌راری 688 پێشێل دهكهنو نه‌وعێك له سیاسه‌تی دوژمن به گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه پێم وایه ئه‌و سیاسه‌ته دژی گه‌لی عێراقیشهو رۆژێك له رۆژان دێ لێی ده‌چێژن چونكه گه‌لی عێراق له‌و حكومه‌تانه خۆش نابێ كه پشتیوانی دیكتاتۆریه‌ت دهكهنو دژی خه‌ڵك دهوهستنو ئه‌و رۆژه‌ی عێراق رزگاری ده‌بێ له دیكتاتۆریه‌ت ئه‌و حكومه‌تانه نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئێستاش تیایدا زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن واته سیاسه‌تی ئه‌و حكومه‌تانه سیاسه‌تێكی زۆر كورت بینانه‌یه، بۆنموونه ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن رۆژێك له رۆژان ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا بمێنێ، ئه‌و حكومه‌ته نامێنێ مه‌گه‌ر به سازش‌و رێكه‌وتن نه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، سازش‌و رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه بوو ده‌بێ هه‌موو شه‌رته‌كانی ئه‌مریكا قبووڵ بكرێ هه‌موو بازاری عێراق‌و نه‌وتی عێراق‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بخرێته بن ده‌ستی ئهمریكاو كۆمپانیاكانی.ئه‌وسا ئه‌وان هیچیان پێ نابرێ وه‌كو له كه‌نداو هیچیان پێ نه‌بڕا لێره‌ش هیچیان پێ نابڕێ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه له هه‌ردوو حاڵه‌ت زه‌ره‌ریان كردووه دیكتاتۆریه‌ت مایه‌وه زه‌ره‌ریان كردووه پێكهات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، هه‌ر زه‌ره‌ریان كردووه‌و دیكتاتۆریه‌ت لاچوو گه‌لی عێراقیش ئه‌وه‌یان لێ خۆش نابێ كه دژی گه‌لی عێراق ده‌وه‌ستن. له‌به‌رئه‌وه سیاسه‌تێكی زۆر كورت بینانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌م قه‌راری (688)ه به‌ری خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان بوو به‌ری ئه‌و كۆچه ملیۆنی یه بوو كه خه‌ڵك كردی، و ده‌ری خست كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌ست له ماڵ‌و هه‌موو مومتهلهكهكانی خۆی ههڵدهگرێو هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بێ له دیكتاتۆریه‌ت‌و ئه‌وه‌نده ئه‌و حكومه‌ته‌ی به‌لاوه دزێو‌و دوژمن به خۆیه‌تی كه هه‌ر سه‌ر دهركاو ئیتر چی تری ناوێ ئه‌وه‌ش بوو كه گه‌لانی دنیای هه‌ژاندو پێشتریش هه‌ڵه‌بجه ههژاندبوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر له مانگی مارت رووی دا ئه‌ویش وای كرد گه‌لان له مه‌سه‌له‌ی كورد ئاگادار ببنه‌وه‌و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ڕه‌وایه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناو گه‌لانی دنیادا. دیاره راپه‌ڕین ئه‌همیه‌تی تریشی هه‌بوو كه جارێكی كه هه‌موو كوردستانی هه‌ژانده‌وه هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئاگادار بوونه‌وه له‌و وه‌زعه‌ی كوردستان ئاگادار بوونه‌وه له‌و وه‌زعه‌ی كوردستان ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو، ئه‌نجامی باشتریشی ئه‌وه‌بوو كه له پاشان دا ئه‌و ناوچه‌ی دژی فڕینه دانراو عێراق دوور خرایه‌وه له كوردستان. له پاشان دا هه‌ڵبژاردن كرا‌و یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا ئینجا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهات ئینجا ئه‌و ئازادیی‌و دیموكراتی یه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌مانه به‌ری ئه‌و خهباتو راپه‌ڕینه‌یه، ئێستا ئه‌و وه‌زعیه‌ته، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێمه‌ش ئه‌و خاك‌و سیخورمهیهی ئێوه‌ش به‌ری ئه‌و راپه‌ڕینه پیرۆزه‌یه كه ئێستا ئه‌مڕۆ یادی یه‌كه‌مین رۆژی ده‌كه‌ینه‌وه، خۆتان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه نه‌بووایه‌و ئه‌و ناوچه رزگار كراوه نه‌بووایه ئه‌و دیموكراسی یه نه‌بووایه ئه‌وه‌ی ئێوه له سیخورمه ده‌ینووسن نه‌ك له‌سه‌ری فه‌لاقه ده‌كران به‌ڵكو به قاچ هه‌ڵده‌واسران (وه‌كو قه‌سابخانه) یاخود ئه‌وه‌ی كه رێگاتان نه‌ده‌بوو گۆڤارێك ده‌ركه‌ن به‌ناوی خاكه‌وه، تهلهفزیۆنێكتان هه‌بێ به‌ناوی خاكه‌وه یا كاری رۆژنامه‌نووسی بكه‌ن بۆیه هه‌موو ئه‌و كارانه، حكومه‌ته‌كه‌مان، په‌رله‌مانه‌كه‌مان، ئازادی یه‌كه‌مان، وه جگه له‌وه ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی ئێوه‌ش خاك‌و سیخورمه‌و ته‌له‌فزیۆنی ئێوه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی تری كوردستانیش هه‌موو قه‌رزاری ئه‌و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌یه كه له مارتی 1991 له كوردستان رووی دا بۆیه ده‌بێ وه‌فاو په‌رۆشتان هه‌بێ بۆ ئه‌و پلان‌و فیداكاری یه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كردی‌و هه‌وڵی دا كه ئه‌م رۆژه بێته‌دی كه به خوێنی شه‌هیدان تۆمار كراوه. جا ئێستا دێینه سه‌ر باسی ئێوه گۆڤارهكانتانو ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان، پێم وایه هه‌مووتان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوه دوو گۆڤاری سه‌ركه‌وتوو ده‌رده‌كه‌ن سیخورمه‌و خاك‌و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان وه‌له‌و من كه‌م ده‌یبینم به‌ڵام وه‌كو ده‌یبیستمه‌وه لای خه‌ڵك په‌سه‌نده وه خه‌ڵك هه‌یه ته‌ماشاچی هه‌یه، بۆیه من پێم وایه هۆی ئه‌و شته بزانن بۆ وایه بۆچی بۆ نموونه ئه‌و دو گۆڤاره له گۆڤاره‌كانی تر ژماره‌ی زۆرتر بڵاو ده‌بێته‌وه، خه‌ڵك زۆرتر په‌رۆشێتی ده‌یكڕێ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ. به ڕه‌ئی من له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كه یه‌كه‌م هۆیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڤارانه‌ی ئێوه دوو گۆڤاری ره‌خنه‌گرن، خه‌ڵك پێی خۆشه ره‌خنه بگیرێ، دیاره ئێمه‌ش پێمان خۆشه ره‌خنه بگیرێ وه دیاره خۆشتان ده‌زانن من له سه‌ره‌تاوه تا سه‌ریش پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م له مه‌سه‌له‌ی ره‌خنه‌گرتن، چونكه من باوه‌رم به‌و گوته‌یه هه‌ی كه ده‌ڵێ: (به‌بێ ره‌خنه‌و ره‌خنه له خۆگرتن ئێمه ناژێین). نه ژیانی حیزبایه‌تیمان نه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان نه ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمان نه ژیانی حكومهتیمان، به‌بێ ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن ده‌وام ناكات ناژێ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵ ده‌بێ، پووچه‌ڵ ده‌بێ، دوایی ده‌ته‌پێ، بۆیه ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن شتێكی زۆر زۆر باش‌و پێویسته‌و چونكه ئه‌و دوو گۆڤاره‌ی ئێوه‌ش ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتنی تیایه خه‌ڵك پێشوازی گه‌رمی لێ ده‌كات دیاره چه‌ندی ره‌خنه‌ش رێك‌وپێك تر بێ ره‌خنه‌یه‌كی داهێنه‌رو بزوێنهرو گه‌شه‌پێده‌ر بێ زیاتر خه‌ڵك پێشوازی لێ دهكاتو زیاتر خه‌ڵك پشتیوانی لێ ده‌كات هه‌روه‌ها منیش. هۆیه‌كی تری ئه‌وه‌یه كه ئێوه به‌تایبه‌تی خاك مه‌وادو باسی موتهنهویعی تێدایه، یه‌ك بابه‌ت نی یه هه‌ر سێ پێ یی یه‌كه نی یه، هه‌ر سیاسه‌ته‌كه بێ. به‌ڵكو هه‌ر له باسی فلانه ئه‌ستێره‌ی ئهمریكیو ئه‌وروپی یه‌وه تاسه‌ر باسی سیاسهتو وه‌زعی كوردستان‌و مێژوو‌و ئه‌و شتانه‌ی تێدایه. یه‌عنی فره بابه‌ته ئه‌وه شتێكی زۆر زۆر باشه، هۆیه‌كی تری ئه‌وه‌یه كه ئێوه چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ براده‌رانی كه خه‌ڵك حه‌ز ده‌كا گوێی لێیان بێ، یا له‌و كه‌سانه‌ی كه ناسراون‌و مه‌سه‌له‌ن له‌گه‌ڵ مادام میتران كردتان له‌گه‌ڵ هه‌ژیری ته‌یمووریان له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی موخلیستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر، ئه‌وه كارێكی باشه‌و ئه‌وه ده‌ست پێشكه‌ری یه‌كه ئێوه كردووتانه‌و له‌سه‌ری بڕۆن‌و ئه‌وه ده‌بێته سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی ئێوه زیاتر له‌ناو خه‌ڵك دا جێتان بێته‌وه. خه‌ڵك پێی خۆش ئه‌بێ، كاره‌كانتان لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه كه نووسینه‌كانتان مه‌وزوعی یه، واته شته‌كانی وا نی یه كه به داخ له دڵی‌و بۆ تێك دان‌و گێره شێوێنی بێ به پێچه‌وانه‌وه بۆ چاك كردن‌و گهشهپێدانو ڕاست كردنه‌وه‌ی چه‌وتی یه‌كانه. به‌لای منه‌وه دیاره خۆشتان ده‌ورتان هه‌یه، قه‌ڵه‌مه‌كانتان، نووسینه‌كانتان، بیروبۆچوونه‌كانتان، ماندووبوونهكانتان ده‌وری هه‌یه له‌وه‌ی كه گۆڤارهكانتان گۆڤاری سه‌ركه‌وتوو بن وه من هیوادارم پتر گه‌شه بكه‌ن، ساڵی نوێتان پیرۆز بێ‌و ساڵه‌كانی تریشتان ئینشاڵڵا باشتر ده‌بێ من به‌ش به حاڵی خۆم بۆتان دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه پشتیوانتانم له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌م، مه‌ترسن له ره‌خنه‌گرتن مه‌ترسن له كاریكاتێر، كاریكاتێریش یه‌كێكه له هۆیه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی گۆڤارهكانتان ئه‌و كاك پائر البدری یه بۆنموونه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه كاریكاتێری جوان ده‌كات من ئه‌وه‌كانی تر ناناسم عه‌فوم كه‌ن بۆیه هه‌ر ناوی ده‌هێنم ئه‌و كاریكاتێرانه زۆر شتێكی باشن وه ئه‌وه به راستی تاكه گۆڤاره كه له كوردستان دا ده‌رچووه گۆڤارێكی كاریكاتێریست، گۆڤارێكی رهخنهگرو سیخورمه له‌هه‌موو كه‌س ده‌دات له‌وانه‌ی لادان‌و شتی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، پێم وایه ئه‌وه زۆر زۆر باشه له‌سه‌ری بڕۆن درێژه‌ی پێ بدهنو گه‌شه‌ی پێ بده‌ن ئه‌م ساڵ ساڵی گهشهكردنو بژاركردنه ئێوه خۆشتان ئه‌و قانوونه له‌سه‌ر خۆتان ته‌تبیق بكه‌ن گه‌شه به ئیشه‌كانتان بده‌ن بژار بكه‌ن له‌ناو كارهكانتانا شتی باش گه‌شه پێ بده‌ن شتی كهمو كورتی نه‌هێڵن ئه‌وی خراپیشه دووری خه‌نه‌وه. بێجگه له‌وه من پێم وایه ئێوه له‌رووی ته‌كنیك‌و فه‌نی یه‌وه هه‌ندێك شتان داهێناوه هه‌ر له‌رووی ئیش كردنه‌وه، ئه‌وه‌ش پشتان به خۆتان به‌ستووه ئه‌و مه‌بده‌ئه زۆر مه‌بده‌ئێكی موهیمه ئێوه له هه‌ندێك شوێندا تهتبیقتان كردووه مه‌سه‌له‌ی پشت به خۆبهستنو به كه‌فائه‌تی خۆتان‌و به كۆمپیوتهریو به داهێنهریو ئه‌و شتانه‌ی خۆتان ئه‌وه كارێكی زۆر زۆر باشه ده‌هێنێ ئینسان پیرۆزباییتان لێ بكات ئاواتی سه‌ركه‌وتنتان بۆ بخوازێ به‌ڵام به گهشهكردنو پێشكه‌وتنه‌وه (له‌سه‌ر چه‌پكه گوڵی سه‌ركه‌وتن مه‌خه‌ون) ئه‌وه گوته‌ی پیاوێكی مهشهورو فه‌یله‌سوفێكی شۆڕشگێری گه‌وره‌ی دنیایه، ئه‌گه‌ر خه‌وتان لێكه‌وت له‌سه‌ر چه‌پكه گوڵی سه‌ركه‌وتن ئه‌وه دوایه به‌جێ ده‌مێنن له كاروان كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه تێ ده‌په‌ڕێ ئێوه جێتان نابێته‌وه له‌ناویدا، باغر مه‌بن ئینشالله خۆتان له‌و شته دوور ده‌خه‌نه‌وه وه دائیمه‌ن ساده ده‌بن خاكی ده‌بن له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا دهبنو دڵ‌و ده‌روونی خه‌ڵك ده‌پشكنن‌و چی تێدایه دهیهێننو ئاوه‌ژووی ده‌كه‌نه‌وه ده‌ری ده‌خه‌نه‌وه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانتان، من پێم باشه كه ئێوه ئه‌و ره‌وشه‌ی كه گرتووتانه ئه‌و رێبازه‌ی كه گرتووتانه له‌سه‌ری برۆن به‌ڵام گه‌شه‌شی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌شی پێ بده‌ن په‌یوه‌ندی بكه‌ن له ده‌ره‌وه چاو بكه‌ن له‌و رۆژنامانهو كاریكاتۆرییستانهی دنیا به‌تایبه‌تی هی وڵاتانی ئازاد نه‌ك هه‌ر هی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆمان بزانن چه‌ند ئازادییان هه‌یه بۆ رهخنهگرتنو ئێمه‌ش به‌پێی توانا ئه‌و ئازادی یه به‌كاربهێنین له چوارچێوه‌ی قانوونه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستكه‌وته گشتی یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان جگه له‌و قسانه‌ی بۆم كردن له‌باره‌ی ناحیه‌ی مه‌عنه‌وی ئێوه پێویسته هه‌وڵێكیش بده‌ن بۆ گه‌شه‌كردن له‌رووی تهكنیكیو رۆژنامه‌گه‌ری یه‌وه ئه‌وه ئێمه ئینشاالله پرۆژه‌یه‌كمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه چاپخانه‌یه‌ك بكڕین به شتی نوێ چاپ بكات ئه‌گه‌ر كڕیمان من به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ به‌شی ئێوه بده‌ین له چاپ رێگه‌تان بده‌ین له‌وێ یا به خۆرایی یان به نیو خۆرایی بۆتان چاپ بكه‌ین له شكڵێكی نوێ دا به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌عده به سیخورمه ده‌ده‌ین چونكه سیخورمه گۆڤارێكی تاقانه‌یه رهخنهگرو كاریكاتێریستهو پێویستی به په‌ره‌پێدان هه‌یه، هیوادارم كه ئاشتی گشتی سه‌ری گرت رێگه‌تان ببێته‌وه له هه‌ولێرو دهۆكو ئه‌وانه‌ش بازاڕتان بۆ بكرێته‌وه گۆڤارهكانتان بفرۆشن، وه ئه‌وسا ئینشالله په‌ره ده‌سێنن، به‌ڵام من پێم باشه ئێوه هه‌وڵ دهن بگه‌نه كوردستانی ئێرانیش بازاڕی كوردستانی ئێران ئێستا ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كی باشتان كردووه كه خه‌ڵكتان ده‌عوه‌ت كردووه له‌و دیوه‌وه بێن، خۆتان كه‌یفی خۆتانه ئیعلانی ده‌كه‌ن یان نا، من ناوه‌كان ناڵێم به‌ڵام من پێم باشه ئه‌و گۆڤارانه‌ی ئێوه بگاته كوردستانی ئه‌ودیو وه ئه‌ویش پیشان بدرێت. هه‌روه‌ها له ئه‌وروپاش ئه‌گه‌ر بتوانن پێشنیارێكم هه‌یه بۆتان له‌هه‌ر وڵاتێك وڵاتانی ئه‌وروپی كه كوردی زۆر لێ یه یه‌كێك په‌یدا بكه‌ن وه‌كو نوێنه‌رو بۆتان بفرۆشێ، ژماره‌یه‌كی بۆ بنێرن هه‌ر جارێك ئه‌م ژماره‌یه كه ده‌فرۆشێ هه‌م ده‌بێته سه‌رمایه‌یه‌كی بچكۆله بۆتان هه‌م هۆیه‌كیش بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤارهكانتان، بۆنموونه ههزارانو ده‌یان هه‌زار كوردی عێراقی هه‌یه له ئه‌ورپا ئه‌گه‌ر ئێوه بتوانن چه‌ند یهد دانه‌یه‌ك له گۆڤارهكانتان هه‌ریه‌كه‌ی سه‌د دووسه‌د سێ سه‌د بڵاو بكه‌نه‌وه ده‌بێته هه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یارمهتیتانو هه‌میش بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك ته‌شجیع بێ ره‌سمی كاریكاتێریستتان بۆ بنێرێو وتارتان بۆ بنێرێ دهنگو باستان بۆ بنێرێ وشه‌ی نه‌سته‌ق‌و خۆشتان بۆ بنێرێ بۆ گۆڤاره‌كان. هه‌ندێك خه‌ڵك په‌یدا ئه‌بن به له خۆبوردووییو پهرۆشیو دڵسۆزی یه‌وه نه‌ك به پاره و به ته‌ماعه‌وه. بتوانن له‌هه‌ر وڵاته بۆ نموونه دهنگو باسی ئه‌و وڵاتانهتان بۆ بنێرێ، ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رنج راكێشه‌و كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك دڵی پێوه بێ شتی نوێ بێ بۆتان بنێرن‌و له گۆڤارهكانتان دا بڵاوی بكه‌نه‌وه. ئه‌نجامه‌كه‌ی باش ده‌بێ جارێكی تر من به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م زۆر زۆر به‌خێربێن سه‌رچاوان ساڵه‌كه‌تان پیرۆز بێ ئینشالله سه‌ركه‌وتوو دهبنو من به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ كه پشتیوانتان بم له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسن له ئازاردان‌و تۆقاندن‌و گرتن زۆر به‌خێر بێن سه‌رچاو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure