2/4/2018 03:42 PM

ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم


مێژوی بەکارهێنانی زاراوەی ئۆتیزم دەگەڕێتەوە بۆ ئۆگین بلولەر بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٠٨ دا ووشەی ئۆتیزمی بەکارهێنا بۆ ئەو نەخۆشانەی لە لای بون و شیزۆرینیان هەبو ،ئەمانە تێکەڵاو بە کەس نەدەبون و زۆر گۆشەگیربون،دواتر لە لایەن پزیشکی دەرونی ئەمەریکی لەیوکانەر لە سداڵی ١٩٤٣ دا کاتێک جارەسەری ١١ مندڵی دەکرد لە نەخۆشخانەکەیدا ،ئەم منداڵانە هەندێ نیشانەیان تیادا بو زۆر جیاواز بو لە منداڵەکانی تر.
گرفتی گفتوگۆکردن،گۆشەگیری ،ئەمیش بە ئۆتیزم ناویبردن ،ئەم شێوەیەش ناونرا بە تەنگژەی کلاسیك هەروەها تەنگژەی کانەر.
دواتر لە ساڵی 1944چەند حاڵەتێکی تر دەستنیشانکرا لە لایەن زانەیەکی نەمساوی بە ناوی هانس ئەسپێرگەر و نوسراوێکی بڵاوکردەوەو باسی لە شێوەیەکی تری ئۆتیزم کردو باسی لەو منداڵانە ی کرد هەمان نیشانەی ئەو منداڵانەیان تیادا بو وەك ئەوانەی لەلای لەیکانەر بون ،ئەمانیش بەناوی خۆیەوە ناونرا تەنگژەی ئەسپێرگەر.
هەروەها لەلایەن ئەندرێس ڕیت جەند حاڵەتێکی تر دەستنیشانکرا بەڵام ئەمجارەیان زیاتر لەلای کچ لە ساڵی ١٩٦٦ و ناویشنرا تەنگژەی ڕیت،بەم شێوەیە تا دەهات ئەم حاڵەتانە بەرەو زیاتر دەڕۆپیشتو هەرجارەش لەژێرناوێکدا ،تەنانەت لە ساڵەکانی هەشتاکاندا دایك و باوکی ئەو منداڵانە هیچ چارەیەکیان نەبو منداڵەکانیان بە شێوەیەك لە شێت دەدایە قەڵەم ، بۆ دواجار ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان لە یەکێك لە دانیشتنەکانیان لە ڕۆژی ١٨ دێسەمبەری ساڵی ٢٠٠٧ دا ڕۆژی ٢ ئەپرێل دەستنیشانکرا وەك ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم.

ئۆتیزم لەزانستی پزیشکیدا چی یەوە هۆکاروچارەسەری چین

ئۆتیزم 
نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت واتا بریتیە لە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ 
كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بەدەوروبەرەوە لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێ

ئەومنداڵانەی توشی ئۆتیزم دەبن بەم جۆرە دەردەکەون
 
* تووشبووانی ئۆتیزم لە قسەكردن تێناگەن یاخود بەگران توانای تێگەیشتنی وشەكانیان هەیەو ناتوانن گوێ لەوانیتر بگرن و لە ئاماژەكانی جەستەی بەرامبەر بگەن و كۆنترۆڵی چینەكانی دەنگ و ڕیتمیەكەی بكەن و هەندێك جاریش وشەی كەسەكانی تر چەند بارەدەكەنەوە و بێتواناشن لەوەی بتوانن پەیوەندی بەوانیترە بكەن لەرووی كۆمەڵایەتیەوە
 
* پزیشکان دەڵێن ئەو منداڵانەی لە قۆناخێکی سەرەتایی تووشبوونیاندا دەستنیشاندەکرێن و دەست بەچارەسەریان دەکرێت، مێشکیان باشتر گەشە دەکات و لە رووی رەفتار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتردەبن

* دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئۆتیزم لەرێگەی چاودێریكردنی راستەوخۆی رەفتاری ئەو منداڵانەوە دەبێت لەلایەن كەسانی پسپۆڕەوە بەتایبەتیش بەر لەتەمەنی سێ ساڵی و كۆكردنەوەی زیاتر زانیاری لەباری ئەو منداڵانە لەرێگەی دایك و باوك و كەسە نزیكەكانیانەوە

* دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێت پاشان بڕیاری كۆتایی دەدرێت لەوەی كە ئەو منداڵە ئۆتیزمی هەیە یاخود نا كەئەو قۆناغانەش بریتین لەوەی كە منداڵەكە لەلایەن پزیشكی منداڵا ن-پسپۆڕی مێشك-پزیشكی دەروونییەوە دەبینرێت تا پشكنینی وردو و وێنەی تیشكی بۆبگیرێت ودڵنیاببنەوە لەوەی كە منداڵەكە ئۆتیزمی هەیە

نیشانەكانی ئۆتیزم
بوونی نیشانەیەک یان دوان یان سێ مانای ئەوە نیە کە منالەکە ئۆتیزمی هەیە واتا  ئەبێ کەسانی پسپۆر و پزیشکان دەریخەن کە مناڵەکە ئۆتیزمی هەیە یاخود نا 
نیشانەکان بەشێوەکی گشتی ئەمانەن

١/بەگران تێكەڵاو بەكەسانی تر دەبێت واتا پەیوەندی کۆمەڵایەتیان زۆر لاوازە
٢/وەك منداڵێكی لاڵ هەڵسوكەوت دەكات
٣/حەزی بەفێربوون نییەو دژی دەوەستێتەوە. هەندێ کاتیش زوو فێر ئەبێ
٤/جموجۆڵی زۆرە 
٥/پێكەنین و قاقا بەبێ هۆ. یاخود گریانی نا ئاسایی 
زیاد لە پێویست هەستیارن بۆ دەنگ یاخود بە پێچەوانەوە ٦/
٧/حەزی بەدەستلەملان نییە
٨/سەرنج دانیان نیە
٩/زۆر دووبارەکردنەوەی ڕەفتارەکا
١٠/هۆگربوونی بەشتەكان و یاریكردن لەگەڵ ئەو شتانە بەبەردەوامی
١١/گۆشەگیرەوحەزدەكات بەتەنیا بمێنێتەوە

هۆکارەکانی ئۆتیزم

تاکو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دیارنییە
بەلام هەندێ کات هۆکارەکان ژینگەیین وە هەندێ کات بۆماوەیی 
کاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە 70-90% دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کۆمەڵێک بۆهێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە
هۆکاری ژینگەیی وەک تووشبوونی دایک بە نەخۆشی ڤایرۆسی و ژەهراوی بوون لەکاتی دووگیانی ئەگەری تووش بوونی کۆرپەلە بە ئۆتیزم زیاد دەکەن

چارەسەری ئۆتیزم
 
توێژینەوەكان سەلماندویانە باشترین چارەسەر دەستێوەردانی پێشوەختە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی منداڵەكەوە دەبێت
کۆمەڵێک چارەسەر هەن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم، کە زۆربەیان پەیوەستن بە چارەسەری رەفتار و گەشەی منداڵان 
تاکو ئێستا دەرمانێکی تایبەت بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە 
هەندێکجار منداڵان ڕاهێنانیانی تایبەتیان پێدەکرێت، تاکو بتوانن خۆیان خواردن بخۆن و خۆیان پاکبکەنەوە، هەروەها فێری گفتوگۆکردن و چالاکی جەستەیی دەکرێن، هەروەک لە زۆر وڵات قوتابخانە و فێرگەی تایبەت هەن بۆ خوێندنی منداڵانی ئۆتیزم 
کە پێویستە لەلایەن ڕاهێنەران و شارەزایانی ئەو بوارەوە چاودێری بکرێن و چارەسەرەکان لای ئەوان بکرێت

سەرچاوە 
- ڕێكخراوی ڕێنمایی دەروونی و خێزانی
- پەڕەی تایبەتی عومەر ڕەسوڵ /توێژەروپسپۆڕی ئۆتیزم

خاک-تانیا ئاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved