به ناونیشانی (دیواربه‌ندییه‌ك بۆ ژینگه) هه‌ریه‌ك له خوێندكارانی قۆناغی چواره‌می كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی (ئه‌یوب ره‌ئوف، مینا حه‌سه‌ن، محه‌مه‌د حسێن) به‌شێك له دیواری گه‌ڕه‌كی خاك له شاری سلێمانیان به خۆبه‌خشانه ره‌نگ كردووه. ئه‌و ره‌نگكردنه‌یان به چه‌ند وێنه‌یه‌كه كه گوزارشته له‌و مه‌ترسییانه‌ی له جیهان به‌گشتی و له كوردستان به‌تایبه‌تی رووی له ژینگه كردووه. ئه‌و سێ خوێندكاره بۆ سایتی خاك ده‌ڵێن: پێویسته هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵبده‌ن كاره‌كانیان بخه‌نه خزمه‌تی هۆشیاری هاووڵاتیانه‌وه به‌گشتی و كاره‌كانیان له‌ناو هۆڵی نمایشكردندا بهێننه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی بینه‌ری بن. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure