هه‌رچه‌نده مرۆڤ ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێت و ده‌چێته ساڵه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌ندامی جه‌سته به‌رده‌وامه له گۆڕانكاریی و نوێبوونه‌وه.له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له مرۆڤدا ڕووده‌دات سه‌رسپیی بوون‌و لاوازیی ددانه‌كان‌و شلبوونه‌وه‌ی پێست و داكه‌وتنی، به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌ندام له جه‌سته‌ی مرۆڤدا نوێده‌بنه‌وه و چه‌ند هه‌فته و مانگ جارێك ده‌گۆڕدرێن ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به شێوازیی ژیان و ئه‌و ڕژێمه خۆراكه‌ی كه‌سێك ده‌یگرێته‌به‌ر. له‌مباره‌یه‌وه پسپۆڕانی په‌یمانگای (كارۆلینسكا)ی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌ندام گه‌لێكی جیاواز له له‌شی مرۆڤدا هه‌ن كه به هۆی نوێبوونه‌وه‌یان به ده‌یان ساڵ له خودی مرۆڤه‌كه‌ی خاوه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه بچووكترن، له‌وانه‌ش: خڕۆكه سووره‌كانی خوێن یه‌ك تنۆك خوێنی مرۆڤ له ملیۆنه‌ها خڕۆكه‌ی سوور پێكدێت، ئه‌مانه ئۆكسجین ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانه‌كان و ژه‌هره‌كان لاده‌به‌ن، به‌پێی زانایانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی خوێن، ئه‌گه‌ر مادده‌ی ئاسنی پێویست له ڕژێمی خۆراكیی كه‌سێكدا هه‌بێت، ئه‌وا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خڕۆكانه خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش هه‌ر چوار مانگ جارێك ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و پسپۆڕانه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه پێویسته مرۆڤ خواردنی دروست بخوات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بڕی پێویستی ئاسنیان تێدایه وه‌ك (گۆشتی سوور و ماسی و مریشك و هێلكه و پاقله). پێست توێژی ده‌ره‌كیی پێستی له‌ش به گشتیی ده‌پارێزێت له هه‌موو پیسكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ربه‌ستێكیشه له نێوان توێژه قووڵه‌كانی پێست و ڕێگه نادات به گه‌ردیله بچووكه‌كان نه‌بێت كه به ناو پێستدا تێپه‌ڕن، چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست هه‌موو دوو هه‌فته جارێك نوێ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پاراستنی پێست به پاكوخاوێنیی و شێداریی دووری ده‌خاته‌وه له قڵیشان و یارمه‌تیشی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی نوێبێته‌وه. جگه‌ر جگه‌ر، به‌رپرسیاره له‌پاكژكردنه‌وه‌ی خوێن له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا پێش ئه‌وه‌ی دابه‌ش بێت به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی له‌شدا، هه‌روه‌ها ژه‌هره‌كان له‌مادده كیمیاییه‌كانی ناو ئه‌و حه‌بانه لاده‌بات كه ده‌چنه له‌شه‌وه، هیچ سه‌یریش نییه كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش پێویستی به‌وه بێت ساڵی جارێك خانه‌كانی نوێ بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه جگه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات گرنگه، پێویسته بوترێت، كێشی جگه‌ر له كه‌سێكی پێگه‌یشتوودا 1200بۆ1500گرامه. برژانگه‌كان برژانگه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له پاراستنی چاودا و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ و زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان برژانگیان هه‌یه، برژانگ چاو ده‌پارێزێت و ناهێڵێت هه‌ندێك گه‌ردیله‌و ته‌نۆلكه‌ی زیانبه‌خشی وه‌ك ورده خۆڵ و پیسی بچێته چاوه‌وه، هه‌روه‌ها ناهێڵێت چاو تووشی ووشكبوونه‌وه بێت. ژماره‌ی برژانگه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی چاو 200 دانه و ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش100 برژانگه و هه‌موو دوو مانگ جارێكیش نوێ ده‌بنه‌وه. زمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زمان بچووكه، به‌ڵام زۆر به‌هێز كار ده‌كات، ئه‌و ده‌نكۆڵانه‌ی كه كاریان تامكردنه و له‌سه‌ر زمان وه‌ك زیپكه‌ی وردی ئاڵ ده‌بینرێن ، ژماره‌یان 10 هه‌زار دانه‌یه و تاڵی هاوشێوه‌ی تاڵه موی مایكرۆسكۆپیان هه‌یه و كاریان ڕاڤه‌كردنی تامی ئه‌و خواردنانه‌یه بۆ مێشك كه مرۆڤ ده‌یانخوات، ئیدی ئه‌و تامه ترش بێت یان تیژ یان تاڵ، ئه‌م تاڵه بچووكانه 10 ڕۆژ جارێك نوێ ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا ئه‌و كاره ده‌وه‌ستێت و ژماره‌ی تاڵه‌كانیش كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌گاته (5) هه‌زار دانه، هه‌ر بۆیه كه‌سه پیره‌كان هه‌ستی تامكردنیان كه‌متر ده‌بێته‌وه و نامێنێت. سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure