به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌و ژنانه‌ی به به‌رده‌وامیی مادده پاككه‌ره‌وه‌كان به‌كارده‌هێنن سییه‌كانیان تووشی كێشه ده‌بێت. توێژه‌ره‌وانی ئه‌و پاكێجی توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێن» ئه‌و ژنانه‌ی لانی كه‌م هه‌فتانه مادده‌ی پاككه‌ره‌وه به‌كار ده‌هێنن، زیاتر تووشی نه‌خۆشیی سییه‌كان ده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌و ماددانه به‌كارناهێنن». (دكتۆر ئویستن سفانس) له زانكۆی (برگن)ی نه‌رویژ و سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه وتی» هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه یان هه‌فتانه ماڵ پاك ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی گرنگه و ده‌بێت بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت خانمان بزانن له‌كاتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا چ جۆره ماده‌یه‌كی كیمیاویی به‌كار ده‌هێنن و چۆن كاریان تێده‌كات؟». ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له‌چوارچێوه‌ی ڕووپێوییه‌كیاندا كه به(دروستی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه له كۆمه‌ڵی ئه‌وروپیی) ناسرابوو و نمونه‌كانیشیان له 22 سه‌نته‌ری پزیشكیی له (9) وڵاتی خۆرئاوای ئه‌وروپادا وه‌رگرتبوو كه نزیكه‌ی (6200) كه‌س به‌شدارییان تێدا كردبوو و له ماوه‌ی 20 ساڵدا پشكنینی ئه‌ركی سییه‌كانیان بۆ كردوون و وه‌ڵامی سێ پرسیاریان داوه‌ته‌وه. ته‌مه‌نی به‌شداربووان له كاتی به‌شداریی كردنیان له نیوه‌ی سییه‌كاندا بووه و نیوه‌شیان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون، له‌م ژماره‌یه (85%)یان وتویانه كه خۆیان ماڵه‌كانی خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كاری پاككردنه‌وه پیشه‌ی (8.9%)ی ژنه به‌شداربووه‌كان و (1.9%)ی پیاوه به‌شداربووه‌كان بووه. پێشتریش كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ سییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵییه‌وه ئه‌ركی سییه‌كان تێكده‌چێت. هه‌ر بۆیه له دوای دوو ده‌یه له‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وت كه تێكچوونی ئه‌ركی سییه‌كانی ئه‌و ژنانه‌ی كاری پاككردنه‌وه‌یان نه‌كردووه و كه‌متریش خۆیان ماڵه‌كانی خۆیان پاككردووه‌ته‌وه زۆر هێواشتر بووه له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان پاككردنه‌وه بووه. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی هه‌فته‌ی جارێك مادده‌ی كیمیایی له‌ڕێگه‌ی ڕشاندن و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه به‌كار ده‌هێنن زووتر سییه‌كانیان تێكده‌چێت و ئه‌وانه‌ی كاری پاككردنه‌وه‌ش ده‌كه‌ن زووتر له هه‌موان كێشه‌ی سییه‌كان تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به‌ركه‌وتنی مادده‌كانی پاككردنه‌وه و تێكچوونی ئه‌ركی سییه‌كانی پیاوانی پێكه‌وه په‌یوه‌ست نه‌كردووه، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ژماره‌یه‌كی كه‌می پیاوان هه‌ن كه پیشه‌یان پاككردنه‌وه بێت له‌شوێنه گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی كه‌می پیاویش هه‌یه كه له ماڵه‌وه كاری پاككردنه‌وه بكات و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه به‌كار بهێنێت. هه‌روه‌ها له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیی تێكچوونی ئه‌ركی سییه‌كان و زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبون به نه‌خۆشییه‌كانی گیرانی بۆرییه هه‌واییه‌كانی وه‌ك ڕه‌بوو و ئاوسانی سییه‌كان ده‌رنه‌خراوه. به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ئه‌وه‌یان خسته ڕوو كه كاریگه‌ریی ئه‌و مادده پاككه‌ره‌وانه هێشتا كه‌متره له كاریگه‌ریی دووكه‌ڵی جگه‌ره ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه‌و بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ یه‌ك پاكه‌ت جگه‌ره بكێشێت. سه‌رچاوه: ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure