3/4/2018 06:07 PM

ئەمشەو ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یوڤانتۆس لە چامپیۆنز لیگ

بریارە ئەمشەو یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ دەست پێبكاتەوەو یاریەكی گرنگ بەرێوە ئەچێت.

یارییەكە هاوشێوەی یاری كۆتایی وەرزی پێشوو دەبێت لە چامپیۆنزلیگ چونكە هەردوو یانەكەی یاری كۆتایی رووبەرووی یەك دەبنەوە .

 

یارییەكە لە نێویاریگای ئەلیانز ستادیۆم دەبێت كەتایبەتە بە یانەی یۆڤانتۆس .

ئێستا هەردوو یانە لە ئاستێكی بەرزدان بەڵام ریاڵ مەدرید لە خولی ناوخۆیی وڵاتەكەی نەبێت لە پلەی سێیەم دەبینرێت بە ڵام جیاواز لە لالیگا لە چامپیۆنزلیگ هەتا ئێستا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە .

یارییەكە بە كاتی هەرێمی كوردستان 9:45 خولەك دەبێت و چاوەرێی یارییەكی ئاگرین لەهەردوو یانە دەگرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved