نه‌خۆشی هه‌ڵوه‌رینی پێست، ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه كه ژیانی توشبوو ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، پێكدێت له سووربونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی پێست و مردنی پێست و جیابوونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌رینی. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی خوێنبه‌ربوون له كۆئه‌ندامی هه‌رس، یان وه‌ستان و له‌كاركه‌وتنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، یان له‌وانه‌یه كێشه له چاودا دروستبێت، له‌وانه‌شه كێشه‌ی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆیان بۆ دروستببێت. ساڵانه له جیهاندا له یه‌ك ملیۆن كه‌س، كه‌سێك توشی ده‌بێت، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی پزیشكی نیه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداره بۆیه ئه‌گه‌ری مردن 10% تا 70% ده‌بێت. له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا هۆكاره‌كانی توشبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه‌و وتی: هه‌رچه‌نده هۆكارێكی سه‌ره‌كی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه، بوڵام باوه‌ڕوایه كه له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی سیستمی به‌رگری له‌شی ئه‌و مرۆڤه بێت كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌نها هێرش دژی به‌كتریاو ڤایرۆس و هۆكاره‌كانی تر بكات، هێرش دژی پێستی مرۆڤه‌كه‌ش ده‌كات، واته جیاكاری له‌نێوان پێست و هۆكاره‌كانی تر ناكات، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه جۆرێكه له هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت) بۆ ئه‌و هۆكارانه، وه‌كو: 1- به‌كارهێنانی ده‌رمان * دژه‌به‌كتریا (سه‌لفۆن ئه‌ماید، پێنسلین، كلۆرامفینیكۆڵ) * ده‌رمانی چاره‌سه‌ری گه‌شكه (فینۆباربیتۆڵ، فینۆیتۆین) * ده‌رمانی جۆری نساید (پیرۆكسیكام، بڕۆفین، اندۆمیسازین) 2- له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردن (التهاب) بێت (ڤایرۆس، به‌كتریا) 3- له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی كوتان دژی نه‌خۆشی بێت (زۆر ده‌گمه‌نه بۆیه نابێت هیچ كه‌س كوتان دژی نه‌خۆشی بكات)
خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure