له‌ژێر دروشمی "به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی چوارچێوه داخراوه‌كان" بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ " بیست و یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ڕۆژانی 5 و 6 و 7ی نیساندا له شاری سلێمانی و له هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌ده‌بات و خولی ئه‌مساڵیشی به ناوی عه‌فرینه‌وه ده‌بێت. گه‌لاوێژ، فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌و له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژه‌وه ڕێكده‌خرێت. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی گه‌لاوێژ جیاواز له ساڵه‌كانی تر له سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تیایدا جگه له خوێندنه‌وه‌ی شیعر‌و لێكۆڵینه‌وه كوردییه‌كان، ڕۆژی تایبه‌ت به میوانانی فارس و عه‌ره‌ب هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان. د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ ڕايگه‌یاندووه، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی بیست و یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ له مانگی یانزه‌ی 2017 بۆ مانگی چواری 2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌سه‌ر كوردستان هات، كه نه‌ده‌كرا فێستیڤاڵی تیادا سازبكرێت بۆیه به ناچاری دواخرا. وتیشی: له‌دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و ڕاوێژ به مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فێستیڤاڵ، بڕیاردرا فێستیڤاڵ له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا سازبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی گه‌لاوێژ به‌رده‌وامبێت و له بیست ساڵی ڕابردوو دانه‌بڕێت. د.نه‌وزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مانگی چوار مانگێكی گونجاوه بۆ فێستیڤاڵ چونكه هه‌م كه‌شوهه‌وا به‌گشتی سازگارو سه‌رنجڕاكێشه، هه‌م كوردستانیش سه‌وزو جوانتره و هه‌م بۆ میوانانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ش گونجاوه، بۆیه بڕیارمانداوه له ساڵانی داهاتووشدا له ناوه‌ڕاستی مانگی چواردا فێستیڤاڵ بكرێت. به‌رنامه‌كانی فێستیڤاڵ به‌مجۆره ده‌بن: ڕۆژی یه‌كه‌م- پێنجشه‌ممه 5/4/2018 كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی -كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ -كردنه‌وه‌ی پیشانگای شێوه‌كاری له‌لایه‌ن گروپی هونه‌ری دڵخواز ده‌رباره‌ی به‌رخودانی عه‌فرین -وتاری سه‌رۆكی بنكه‌ی ڕوناكبیری گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د - وتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی -وتاری سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فێستیڤاڵ مه‌لا به‌ختیار -چالاكی هونه‌ری له لایه‌ن تیپی هونه‌ریی میللی لوڕ - تێكستی شاعیری كورد شێركۆ بێكه‌س (به سینه‌ما ڤیژن) -تێكستی ژنه شاعیری عه‌ره‌ب ئیكرام عه‌بدی - شیعرێكی فارسی له لایه‌ن عه‌لی عه‌بدولڵاهی -كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی كتێب له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی دیداری دوای نیوه‌ڕۆ كات 3:30 دیداری شیعری به ناوی شاعیری كۆچكردوو (ڕۆسته‌م باجه‌لان) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕ: ته‌ڵعه‌ت تاهیر * مه‌ركانه‌ی شیرین- یوسف عه‌بدوڵڵا * كاتژمێره‌كان له كۆتایی شه‌ودا ده‌ڕۆن- به‌ختیار ئۆغه‌ن * ژن‌بوون- سروه عوسمان مسته‌فا *تا زه‌رده‌ی ئاوابوون به‌هێ- شه‌هرام هوژه‌بری * سه‌ده‌ی په‌رتبوو- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن * به ئۆتۆمبێلێكی كۆن پیاسه ده‌كه‌م- نسار مسته‌فا * ئه‌ز دێ گونه‌هێن خوه ده‌مه بای- ئه‌لند باله‌ته‌ی * گۆرانی غه‌مگین- ئاكار محه‌مه‌د * من و جه‌نگ- به‌ختیار شاره‌زووری * له نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم- داستان به‌رزان * ڕێگایه‌ك له مندا گۆرانی ده‌ڵێ- به‌یان ئیبراهیم * من به‌پێوه ده‌مرم- دیار سۆفی * براكان- حسێن له‌تیف * سنوره‌كانی هایكۆ و ڕۆژه درێژه‌كان- داستان مارف * سه‌فه‌رێك له هێڵی زه‌ماندا- بیژه‌ن ڕه‌حمانی دیداری چیرۆك به ناوی چیرۆكنووس (جه‌لیل كاكه‌وه‌یس) ئه‌م چیرۆكانه ده‌رچوون، به‌ڵام ناخوێنرێنه‌وه، ته‌نیا له ساڵنامه‌ی گه‌لاوێژدا بڵاوده‌كرێنه‌وه: * مرۆڤی نوێ- هه‌ورین نه‌جات * قه‌ده‌ری ژین و ئه‌ڤین- حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا * ڕه‌ڤین- ئه‌حمه‌د جاسم * وێنه تۆزلێنیشتووه‌كانی براكه‌م- سیروان كه‌ریم * لاتێغائیل- هه‌ڵمه‌ت حسێن * دوو ئێواره‌ی ئاسایی- كاروخ فه‌همی *ڕوئیا- ڤیدا قادری * جانتاكه‌م له كوێ ده‌كه‌وێته خواره‌وه- سواره نه‌جمه‌دین ڕۆژی دووه‌م – هه‌ینی6/4/2018 كات 10ی سه‌رله‌به‌یانی توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان دیداری د.فالح عبدالجبار ته‌وه‌ری: "وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی له ڕووی كولتوورییه‌وه" پانێلی یه‌كه‌م: كات 10 تا 11:15 به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: عه‌بدولڵا تاهیر به‌رزنجی د.فه‌رید زاهی: له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دی، مه‌كری وه‌رگێڕان و گه‌مه‌ی مانا فازل سامر: وه‌رگێڕان له نێوان وردبوونه‌وه له ده‌ق و وردبوونه‌وه له ئه‌ویدی ڕفعه‌ت سه‌لام: وه‌رگێڕانی شیعر، وه‌رگێڕانی رۆح عبدالستار به‌یزانی: وێنه‌ی ئه‌ویدی له‌وه‌رگێڕاندا، پۆست شۆڕشی په‌یوه‌ستكاری پانێلی دووه‌م: 11.30 تا 12.45 به‌رێوه‌ه‌به‌ری پانێل: د.نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د سه‌عد محه‌مه‌د ڕه‌حیم: وه‌رگێڕانی ئه‌ویدی و ساته‌وه‌ختی ونبووی ڕۆشنگه‌ری سه‌ڵاح ئه‌لوه‌دیع: وه‌رگێڕان وه‌ك بریارلێدانێك له ئه‌ویدی و جیاوازی ئیكرام عه‌بدی: وه‌رگێڕان و ئیشكالییه‌تی كولتوورویستی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌هاوی:چامه زمانی كۆكراوه‌ی ده‌ریا و شه‌یۆلی مرۆڤه‌كانه دیداری دوای نیوه‌ڕۆ- كات 3.30 پانێلی: بابه‌ته فارسییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل: مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی - محه‌مه‌د محه‌مه‌د عه‌لی: كولتوور له ڕوانینێكی تره‌وه - مه‌هدی غه‌برایی: رۆڵی ئه‌ده‌بیات له په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كندا - عه‌لی نه‌جات عه‌لی: دیارده‌ناسی نه‌فره‌تی ڕه‌گه‌زی - ڕه‌زا عابد: شكۆی شه‌هاده‌تی رۆشنبیری - محه‌مه‌د قاسمزاده: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شاعیری ئێرانی نوێخواز نیمایۆشیج - ئه‌حمه‌د خاك - چاو‌دێر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure