زۆر رێگا هه‌یه كه دایكان ده‌توانن په‌یڕه‌وی بكه‌ن تا به‌رگری جه‌سته‌ی منداڵه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن. - باشترین شت كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌رگری منداڵه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه كه منداڵ شیری دایكه‌كه‌ی بخوات، چونكه شیری دایك سوودێكی زۆری هه‌یه‌و به به‌رگری سروشتی داده‌نرێت. - پێویسته گرنگی به خه‌وتنی منداڵه‌كه‌ت بده‌یت، واته به‌پێی ته‌مه‌نی خۆی بیخه‌وێنیت و نابیت كه‌متر له‌كاتی خۆی بخه‌وێت، چونكه خه‌وتن هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ گه‌شه‌كردنی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی و چالاككردنی كۆ ئه‌ندامی به‌رگری. - گرنگی بده به خواردنه‌كان و هه‌وڵبده خواردنه ته‌ندروسته‌كانی بده‌یتێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین"سی"یان تێدایه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پرته‌قاڵ و گێزه‌رو شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی و گۆشت. - ڕێگه مه‌ده له ماڵه‌كه‌تدا جگه‌ره بكێشرێت، چونكه جگه‌ره به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ خراپكردنی به‌رگری كه‌سه‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان منداڵه، بۆیه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵ له ماڵیكدا بێت كه دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی زۆری تێدایه. خاك - سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure