4/4/2018 09:52 AM

بەسەركردایەتی رۆناڵدۆ ریاڵ مەدرید یۆڤانتۆسی شەرمەزاركرد

لە مانی یارییەكانی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان یانە یریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بویەوە .


یانەكەی شاری مەدرید تەنها 3 خولەكی بەس بوو بۆ دەست پێكی یارییەكەو كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری خولەكە توانی یەكەم گۆڵ بۆ یانەكەی تۆمار بكات.


لەگێمی دووەمدا یانەی ریاڵ مەدرید باشتر دەركەوتن وجارێكی تر رۆنالدو گەرایەوەو توانی بە گۆڵێكی نایاب یانەكەی بكاتە خاوەن گۆڵی دووەم.


لە خولەكی 66 دا دادوەردیبالای لە یۆڤانتۆس بە كارتی سور كردە دەرەوەو لەخولەكی 72 دا مارسیلۆ ریاڵ مەدریدی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم بەوبردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بەتەواوی خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیك كردەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved