یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خه‌نه ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی قژ ده‌دات له به‌هێزبوونی، هه‌روه‌ها یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كڕێشی قژ ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌و ئیلتیهاب و وشككردنه‌وه‌ی قژ له چه‌وری. له‌كاتی به‌كارهێنانی خه‌نه ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌وبكه: 1- ده‌بێت قژت پێشتر شۆرابێت و پاك بێت. 2- له 4 تا 6 كاتژمێر زیاترخه‌نه به‌سه‌رته‌وه مه‌هێڵه‌ره‌وه. 3- به‌هیچ جۆرێك شه‌و تا به‌یانی خه‌نه به‌سه‌رته‌وه مه‌هێڵه‌ره‌وه، چونكه واده‌كات له‌كاتی شۆردندا قژ بڕوتێته‌وه. 4- بۆ ئه‌و قژانه‌ی وشكه پێویسته له‌كاتی شۆردنیدا حه‌مام زه‌یت به‌كاربهێنن. 5- بۆ شۆردنی خه‌نه شامپۆ به‌كارمه‌هێنه، به‌ڵكو ته‌نها به ئاو بیشۆ تا قژت به‌به‌شی ره‌نگی خه‌نه‌كه وه‌رده‌گرێت، پاشان بۆ رۆژی دووه‌م به شامپۆ بیشۆ. 6- له‌هه‌مان رۆژی شۆردندا حه‌مام زه‌یت به‌كارمه‌هێنه تا قژت ره‌نگی خه‌نه‌كه وه‌رده‌گرێت، وا باشتره دواتر حه‌مام زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنیت. * باشترین تێكه‌ڵه بۆ پێش به‌كارهێنانی خه‌نه: (مایۆنیز، ماست، كه‌ره، كه‌وچكێك هه‌نگوین) بۆ ماوه‌ی 2 تا 4 كاتژمێر بیده له قژت و به‌گه‌رمی دایپۆشه. * بۆ ئه‌وه‌ی قژێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشت هه‌بێت، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بۆ ناو خه‌نه‌كه‌ت به‌كاربهێنه: (خه‌نه، ماست، كه‌ره، كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و، كه‌وچكێك هه‌نگوین، هێلكه، ده‌نكێك سیر، ئاوی شیله‌تێن) ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بۆ ماوه‌ی 30 تا 45 خوله‌ك دابنێ، پاشان بیده له قژت بۆ ماوه‌ی 4 تا 5 كاتژمێر، دواتر ته‌نها به ئاو بیشۆ، رۆژی دواتر تێكه‌ڵه‌ی ئه‌م زه‌یتانه‌ی لێبده: (زه‌یتی زه‌یتون، زه‌یتی گوێزی هیندی، زه‌یتی سیر) ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینه! س/ رێبه‌ری ئارایشتی خانمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure