سۆزی دڵشاد له پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری عیراق توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت پاڵه‌وانێتی پاسكیلسواری عیراق له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، 6 تیپ و یانه تێیدا به‌شداربوون، سۆزی-ش سه‌ر به یانه‌ی نه‌ورۆز بوو و به‌شداری كرد‌و له ئه‌نجامدا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سۆزی راهێنه‌ره له پرۆژه‌ی پاسكیلسواری له پاركی هه‌واری شار له سلێمانی و راهێنان به‌و كه‌سانه ده‌كات كه رۆژانه روو له‌و پاركه ده‌كه‌ن. سۆزی دڵشاد خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، ته‌مه‌نی 21 ساڵانه‌و له ساڵی 2009ـه‌وه ده‌ستیكردووه به وه‌رزشكردن وه‌كو پاسكیلسواری و راكردن و هه‌روه‌ها چه‌ند جۆرێكی تری وه‌رزش. تائێستا خاوه‌نی 2 مه‌دالیای ئاڵتونی و 14 مه‌دالیای برۆنزو زیوه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كازاخستان و ئه‌فریقاو هیندستان و ئیتاڵیا. خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure