5/4/2018 09:18 AM

ماسكێك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست

ئه‌م ماسكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سپیكردنه‌وه‌ی پێست و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ پێستێكدا ده‌گونجێت.

1- هه‌ندێك باده‌م له‌ناو ئاودا بخوسێنه‌ تا به‌ئاسانی توێكڵه‌كه‌ی لێبكرێته‌وه‌، پاشان وردی بكه‌ تا له‌شێوه‌ی ئاردی لێدێت یان بیهاڕه‌.

2- سپێنه‌ی هێلكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ به‌ سێ كه‌وچك له‌ باده‌مه‌كه‌ی بكه‌و به‌باشی تێكیان بده‌.

3- ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بده‌ له‌ ده‌موچاو و گه‌ردنت بۆ ماوه‌ی 20 تا 25 خوله‌ك، پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن و دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ.

4- ده‌موچات وشكبكه‌ره‌وه‌و به‌ زه‌یتی باده‌م چه‌وری بكه‌، ئه‌مكاره‌ به‌پێی توانا دووباره‌بكه‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جیاوازی سپیبوونه‌وه‌و پاكبوونه‌وه‌ی رووخسارت ده‌بینیت.

س/ رێبه‌ری ئارایشتی خانمان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved